فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
سه‌رده‌می ئێمه به وته‌ی ڤاتیمۆ" سه‌رده‌می زانستی هێرمینۆتیكه" واته راڤه كردن و ته‌ئویل كردن. زانستی هێرمینۆتیك له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماند و بوو به بابه‌تێك بۆ فیله‌سووفان و لێكۆڕانی بواری فه‌لسه‌فه. نیچه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا رایگه‌یاند:چیدی تێگه‌یشتن ئاسان نییه.
به‌ر له‌وه‌ی نیچه ئه‌م باسه برووژێنێ،هێرمنیۆتیك هونه‌رێك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی مانای نووسین.تا ئه‌وه‌ی شلایرماخر لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد و كه‌سانێكی دیكه‌ش وه‌ك"هیدگه‌ر،گادامێر،،ریكۆر،،واتیمۆ،فۆكۆ،ئیكۆ،دایفووس و...لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر چه‌مكی هێرمنیۆتیك كردووه و ئێستا وه‌ك چه‌میكێكی فه‌لسه‌فی ده‌كه‌وێته به‌ر چاوی ئێمه. له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هێرمینۆتیك له ئاڵمان وه‌ك شێوازێكی فه‌لسه‌فی نه ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه كۆنه‌كان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی به‌رهه‌م ئینسانیه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا.
سه‌رده‌می ئێمه به وته‌ی ڤاتیمۆ" سه‌رده‌می زانستی هێرمینۆتیكه" واته راڤه كردن و ته‌ئویل كردن. زانستی هێرمینۆتیك له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماند و بوو به بابه‌تێك بۆ فیله‌سووفان و لێكۆڕانی بواری فه‌لسه‌فه. نیچه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا رایگه‌یاند:چیدی تێگه‌یشتن ئاسان نییه.
به‌ر له‌وه‌ی نیچه ئه‌م باسه برووژێنێ،هێرمنیۆتیك هونه‌رێك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی مانای نووسین.تا ئه‌وه‌ی شلایرماخر لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد و كه‌سانێكی دیكه‌ش وه‌ك"هیدگه‌ر،گادامێر،،ریكۆر،،واتیمۆ،فۆكۆ،ئیكۆ،دایفووس و...لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر چه‌مكی هێرمنیۆتیك كردووه و ئێستا وه‌ك چه‌میكێكی فه‌لسه‌فی ده‌كه‌وێته به‌ر چاوی ئێمه. له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هێرمینۆتیك له ئاڵمان وه‌ك شێوازێكی فه‌لسه‌فی نه ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه كۆنه‌كان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی به‌رهه‌م ئینسانیه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا.
هێرمینۆتیك به واتا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی بریتیه له" شێوه‌یه‌كی وردبینانه و كۆنترۆل كراوی ئه‌و شته نامۆانه كه ده‌بێته هۆی لێڵی و تێنه‌گه‌یشتن له زاراوه و مانای وشه‌كان و شێوه‌ی بیركردنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه ده‌قێكی روون و شه‌فاف به ده‌سته‌وه بدات".
كه وابوو هێرمینۆتیك په‌یوه‌ندی نزیكی له گه‌ڵ كۆمۆنیكه‌یشندا هه‌یه و ده‌كرێ ئه‌م دوو چه‌مكه وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له ماس كۆمۆنیكه‌یشن دا خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بێـت.
له‌م باسه‌دا زۆرتر كه‌ڵك وه‌رده‌گرم له بیروبۆچونه‌كانی "پۆل ریكۆر" كه فه‌یله‌سووفێكی گه‌وره‌ی بواری زانستی هێرمنیۆتیكه. هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ریه‌ك له‌م بابه‌تانه به كورتی باسیان لێوه بكه‌م و په‌یوه‌ندی و لكانی هێرمنیۆتیك و كۆمۆنیكه‌یشن به شێوه‌یه‌كی گونجاو لێك بده‌مه‌وه.هیوادارم مامۆستایان و پسپۆڕانی بواری راگه‌یاندن هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته .من ته‌نیا وه‌ك ده‌ستپێكیك و ستارتێ ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌مه به‌ر چاو.
25.4.2007_ سلێمانی
فه‌رزین
كۆمۆنیكه‌یشن
كۆمۆنیكه‌یشن مێژوویێكی هه‌ره كۆنی هه‌یه.ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان،ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان.هه‌ر له‌و كاته‌وه كه مرۆڤ بیری له "ئه‌وی دی " كرده‌وه و ده‌ستی دایه ئامرازێك بۆ تێگه‌یشتن وه‌ك،شكڵ،وێنه،خه‌ت،نووسین، زبان.
تێگه‌یشتن له‌وی دی پێویستی به كۆمه‌ڵێ كۆد و ره‌مز و داتا هه‌یه.هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م كۆد و ره‌مزانه بوو به كه‌شفی زبان. زبان گرنگترین كه‌ره‌سه بوو بۆ تێگه‌یشتن. پاش زبان به شێوه‌ی ئاخافتن،نووسین و ده‌ق هاته ئاراواه.نووسین و خوێندنه‌وه و راڤه‌كردن(هێرمینۆتیك) پێویستی به زانستی كۆمۆنیكه‌یشن هه‌یه.
ئه‌وه‌ی راستی بێت كۆمۆنیكه‌یشن 500 ساڵ پێش زایین هاته نێو زانسته‌كانه‌وه. ریتۆریك( rhetoric ) وشه‌یك بوو بۆ به‌كاربردنی چه‌مكی كۆمۆنیكه‌یشن و بگره هێرمنیۆتیك.
Rhetoric به مانای وتاربێژیی هاتووه، كه بریتیه له ده‌ربرینی بیرورای ساده به مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌ری و هه‌روه‌ها توێژینه‌وه ده‌كات له سه‌ر بیروبۆچوونه‌كه‌كان،كه ده‌بێـته هۆی دروست بوونی هاوبه‌شی له نێوان وتاربێژ و وه‌رگردا.
زبان وه‌ك میدیایه‌ك له خزمه‌تی ریتۆریك دا بوو.ئه‌ره‌ستوو 350 ساڵ پێش زایین باسی له ریتۆریك كردووه و ده‌كرێ وه‌ك مۆدێلێكی ساده‌ی كۆمۆنیكه‌یشن كه‌ڵكی لێوربگرین.
كۆمۆنیكه‌یشن(communication )له وشه‌ی لاتینی(communis)وه هاتووه، به مانای وتاربێژی. كۆمۆنیكه‌یشن بریتیه له "كرداری په‌یوه‌ندی دروستكردن و كۆمه‌ڵیك هاوتایی وه‌كو:گه‌یاندن،گواستنه‌وه،ئاگاداركردنه‌وه،له رێگه‌ی وشه و په‌یام و تێكست و وێنه و...
هێنری لیند گێرن ده‌ڵێ: كۆمۆنیكه‌یشن له روانگه‌ی ده‌روونناسیه‌وه پێكهاتووه له ته‌واوی ئه‌و باروودۆخانه‌ی كه هه‌ڵگری گه‌یاندنی مانا بن.
ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ماس كۆمۆنیكه‌یشن له پێناسه‌ی كۆمۆنیكه‌یشندا ده‌ڵێ: مه‌به‌ست له كۆمۆنیكه‌یشن،رۆژنامه‌كان،بلاَوكراوه‌كان،گۆڤاره‌كان،كتێبه‌كان،رادیۆ،ته‌له‌فزیۆن، ریكلام،په‌یوه‌ندیه ده‌روونیه‌كان(ته‌له‌فۆن،ته‌له‌گراف و..) كۆمۆنیكه‌یشن چۆنایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بلاَوكردنه‌وه‌ی كالاَكان و خۆمه‌ته جیاوازانه‌ی كه ئامێره ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌ستۆیانه و تۆیژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به ناوه‌رۆكی په‌یام و ده‌رئه‌نجامی فیدباك(feedback) ده‌گرێته خۆی.
ویلبێرشرام ده‌ڵێ: كۆمۆنیكه‌یشن به گشتی مه‌به‌ستمان دروستكردنی هاوسه‌نگی بیر(لێك تێگه‌یشن) له گه‌ڵ وه‌رگری په‌یامه له سه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت.
هێرمینۆتیك
هێرمینۆتیك وشه‌یه‌كی یۆنانییه(hermeneuin) به مانای ته‌ئویل كردن و،وه‌رگێڕان به زبانی دایك،،روونكردنه‌وه تا ئاستی تێگه‌یشتن،راڤه‌كردن و ته‌فسیر كردن دێت.
هێرمینوتیك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كتێبی موقه‌ده‌س(ئینجیل) و شه‌رح و راڤه‌كردنی له لایه‌ن كاتوولیكه‌كانه‌وه بۆ شه‌فافیه‌ت و روونكردنه‌وه‌ی ئینجیل بوو.ئه‌مه بنه‌مایه‌ك بوو بۆ زانستی هێرمینۆتیك.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا هێرمنیۆتیك بیچمێكی گشتی تری به خۆوه گرت و زۆربه‌ی فكر و هزر و چالاكیه‌كانی مرۆڤی به خۆوه گرت.هێرمینۆتیك به هۆی به‌رهه‌مه‌كانی "هیدگه‌ر"ه‌وه پانتاییه‌كی زۆری به زانستی مرۆڤایه‌تی به‌خشی."فریدریش شلایرماخر" یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ر بوو كه له بواری ئه‌م زانسته به شێوه‌یه‌كی نه‌زه‌ری و تیۆری كاری كرد.ماخر رای وایه:له شتێك‌دا،به‌ش له چوارچێوه‌ی گشت‌دا مانا ده‌گرێ و گشتیش به هۆی ریزكردنی ئه‌و به‌ش و وشانه كه دێڕٍه‌كه‌ی دروست كردوه مانا ده‌گرێت. ماخر ته‌رحێكی گشتی له هێرمینۆتیك له بواری رێزمان و ماناناسی خودی تێكست و جۆرێك له هیرمنیۆتیك،به ناوی هێرمینۆتیكی فه‌نی،كه له چوارچێوه‌ی زبان ده‌چێته ده‌رێ به تایبه‌تی زه‌ینی نێره‌ر ده‌دات به ده‌سته‌وه.
پاش شلایر ماخر،" ویلهلم فۆن هۆمبۆڵت"،وه‌ك پێشه‌نگی هیرمینۆتیكی هاوچه‌رخ ناوده‌برێت.هۆمبۆڵت ده‌ڵێ: زبانی تاك، شێوه نیگای ئه‌وه به جیهان.
"ویلهلم دیلتای" كه‌سێكی دیكه بوو كه زانستی مرۆڤایه‌تی خسته ناو هێرمنیوتیكی راڤه كردنی قسه‌ی مرۆڤایه‌تی.به‌و واتایه كه: تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان به مانای تێگه‌یشتنی فه‌رهه‌نگی ئه‌وانه.
له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له ئالمان،هێرمینۆتیك وه‌ك شێوازیكی فه‌لسه‌فی نه ته‌نیا بۆ راڤه كردنی به‌رهه‌مه كۆنه‌كان به‌كار ده‌برا،به‌ڵكو بۆ ته‌واوی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌ر گیرا.
"هانس گئورگ گادامێر" قوتابی هیدگه‌ر،له به‌رجه‌سته‌ترین نوێنه‌ری هیرمنیۆتیكی فه‌لسه‌فیه.گادامێر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی هیدگه‌ر كه ده‌لێ: ده‌قێك چۆن ده‌توانێ سه‌ره‌ڕَای جیاوازی فه‌رهه‌نگ و مێژوو له سه‌ر خوێنه‌ر و وه‌رگری ئه‌مرۆ كاریگه‌ری داده‌نێت، كۆكه.
له جێگه‌یه‌كی تردا ده‌ڵێ:ئێمه ته‌نیا به هۆی پێش زه‌مینه و داوه‌ری فه‌رهه‌نگی و مێژوویی خۆمانه‌وه‌یه كه ده‌توانین له شتێ تێبگه‌ین نه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه له سه‌ر ئه‌ستۆی خۆمان لا به‌ین و فڕێیان ده‌ین. هیچ به‌رهه‌مێك مانایه‌كی نه‌هایی و موتڵه‌قی نیه.هه‌ر كام به ده‌یان جۆر راڤه و ته‌ئویل ده‌كرێن.
"پۆل ریكۆر" له دوای هیدگه‌ر گه‌وره‌ترین كه‌سه كه له زانستی هیرمینۆتیكدا كاری كردووه. لێره‌دا بڕێ له بیروبۆچوونه‌كانی ریكۆر ده‌خه‌مه به‌ر چاو:
پۆل رێكۆر و هێرمینۆتیك
هێرمینۆتیك له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی یۆنانیه‌و به‌و تێگه‌یشتنه ده‌وترێ كه له‌لای خوداوه هاتووه. ته‌ئویل به‌مانا دینیه‌كه‌ی واته تێگه‌یشتن له‌و شتانه‌ی خودا مه‌به‌ستیه‌تی. پسپۆڕانی دینی بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕاستی روونی ماناكان جۆره ره‌وتێكیان دروست كرد كه‌پێیان ده‌گوت "زانستی ته‌ئویل" یان "زانستی راڤه‌كردن". ئه‌م ره‌وته پێوه‌رێك بوو بۆ ده‌ركی مانا‌و تێگه‌یشتن له‌راستیو هه‌ڵه‌ی ماناكان.
له‌سه‌ده‌كانی ئۆروپای مه‌سیحیدا، "ته‌ئویلی فه‌رمی" له‌لایه‌ن كڵێسه‌ی كاسۆلیكه‌كانه‌وه گۆزرایوه بۆ نێو ده‌قه دینیه‌كانی پرۆتستان. ئه‌م ئاڵوگۆڕكردنه هیچ زیانێكی بۆی نه‌بوو. به‌ڵكووو زۆریش پێشكه‌وت. پێشكه‌وتنی زانستی زمانه‌وانی له‌سه‌ده‌كانی رێنیسانسدا بوو به‌ئه‌وه‌ی كه زانستی (لغت) یان فیلولۆژی، زمانه‌وانانو وه‌رگێڕه‌كانی هاندا تا بتوانن ده‌قو رۆڵی زمان له‌گواستنه‌وه‌ی مانادا، وه‌ك پێوه‌رێك به‌كاربێنن.
به‌هاتنی شلایرماخر، وته‌بێژی پڕۆتستانی لیبرال‌و وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتوون به‌زمانی ئاڵمانی، مه‌سه‌له‌ی هێرمینۆتیك بنكه‌یه‌كی تازه‌ی كرده‌وه. ئه‌مه دروشمی بوو بۆ زانستی هێرمینۆتیك.
شلایرماخر ده‌ڵێ"كێشه‌كه له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه یان به‌هه‌ڵه حاڵی بوون له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی هێرمینۆتیكدایه". زمان له‌پێگه‌ی وتندا كه‌بێژه‌ر به‌وه‌رگری ده‌ڵێ، ده‌بێ ببێ به‌پێوه‌رێك بۆ تێگه‌یشتن له‌وی دی. ماخر ده‌ڵێ: "مانایه‌كی، دیاریكراو، هه‌یه كه بنێرێك ویستوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه شتێك به‌وی دی راگه‌یه‌نێ.
گه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی بێژه‌ر یان نووسه‌ر، پێوه‌رێكه بۆ مانای هێرمینۆتیك، ئه‌مه‌ش جیاوازی ناخاته به‌ینی ده‌قی دینی‌و ده‌قی دیكه‌دا، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی گریمانه‌ی هێرمینۆتیكه، ئه‌وه‌یه كه‌چۆن تێبگه‌ین له‌مانا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆبژه.
دیلتای، هه‌ڵه‌چنو كۆكه‌ره‌وه‌ی نووسراوه‌كانی شلایرماخر، له‌سه‌ر هێرمینۆتیكو گریمانه تازه‌و كۆنه‌كان، نیشانی دا كه‌بۆ تێگه‌یشتن له‌مانا، ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه‌ئاكاری مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه راڤه بكه‌ینو ماناكانی له‌ناو خۆماندا، ده‌روونی بكه‌ینه‌وه، كه‌واته، مانا "مێژوو"یه‌كه كه له‌رابردوودا مانای بووه، ته‌نیا ئه‌وكاته‌ش بۆ ئێمه مانا ده‌به‌خشێ كه‌بتوانین جارێكتر له‌گه‌ڵیان بژین.
دیلتای گریمانه‌یه‌كی دیكه‌ی دانا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه چۆن ده‌توانین، "مانا" و له‌ئاكامدا "تێگه‌یشتن"ی مانا بخه‌ینه چوارچێوه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانو ببێته زانستێكی رۆحی و فه‌رهه‌نگی.
به‌وته‌ی ریكۆر، "مانا" بابه‌تی سه‌ره‌كی هێرمینۆتیكه، به‌ڵام مانا به‌رده‌وام راسته‌وخۆ نیه، به‌ڵكو "ناڕاسته‌وخۆیه". لێره‌دا روون ده‌بێته‌وه كه مانای سه‌ره‌كی هێرمینۆتیك لای ئه‌و "هونه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆدو ره‌مزانه‌یه كه به‌هۆی مانای ناڕاسته‌وخۆ": ده‌رده‌كه‌وێت. زمان له‌ڕوانگه‌ی ریكۆره‌وه ته‌نیا كه‌ره‌سه نییه بۆ ته‌ئویل كردن. ئێمه به‌زمان له‌مانای شته‌كان ناگه‌ین، ده‌بێ پێش له‌هه‌موو شتی، خودی زبان مانا بكه‌ینه‌وه.
ریكۆر خۆی ده‌ڵێ: "ته‌ئویل به‌رله‌وه‌ی له‌زمانه‌وه بێت، راڤه‌كردنی خودی زمانه". ته‌ئویل له‌جێگه‌یه‌كدا رووده‌دات كه‌فره مانایی بوونی هه‌بێ، واته له‌جێگه‌یه‌كدا كه‌زیاتر له‌یه‌ك مانا هه‌بێ، پێویستیمان به‌ته‌ئویل هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر له (هێما) كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هێماكان به‌رده‌وام به‌دوو مانا دێت، یه‌كه‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌وی كه‌شیان هه‌رگیز به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه.
هێماكان له‌واقیع دا مانا بونیاد نانێن به‌ڵكو مانا ده‌به‌خشنو شتێك ده‌ده‌ن به ئه‌ندێشه و تێفكرین. كه‌وابوو بۆ گه‌یشتن به‌ته‌ئویل رێگه‌یه‌كی پڕ پێچ‌و خه‌ممان له‌به‌ره، تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر ته‌ئویلێك، تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی مانایه.
ئه‌و شته‌ی ریكۆر جیا ده‌كاته‌وه، گریمانه‌ی دژایه‌تی ته‌ئویله‌كانه، ریكۆر نێونجی ده‌كات له‌به‌ینی ئه‌و گروپه‌ی باوه‌ڕیان به‌مانای ئۆبژه‌تی (عینی) هه‌یه‌و ئه‌و گروپه‌ی باوه‌ڕیان به‌خودی مانا هه‌یه. لایه‌نگرانی مانا ته‌نیا له‌مانایه‌كی دیاریكراوی ده‌ق ده‌روون، لایه‌نگرانی خودی مانا، تێگه‌یشتنێكی زۆره له‌بنێر كه‌ده‌بێته هۆی دروست بوونی مانا. به‌ڵام چۆن ده‌توانین هه‌م مانای ئۆبژه‌كتیڤ مان هه‌بێـ، هه‌م فره مانایی؟.
ریكۆر رێگه‌ی چاره له‌وه‌دا ده‌بینێ كه‌بتوانین نیشانی ده‌ین، "ده‌ق" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه مانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، له‌خوێندنه‌وه‌ی زۆری وه‌رگره‌وه ده‌توانێ مانای خۆی په‌یدا بكات، ئێمه ده‌توانین بۆ ده‌قێكی نووسراو چوارچێوه‌و ده‌ستوور دابنێین‌و ماناكان هه‌ندێ دیاری بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین مانای ده‌قێك له‌چوارچێوه‌دا بخوێنینه‌وه‌و به‌رگری له‌فره مانایی بكه‌ین.
ریكۆر له‌گریمانه‌كانی خۆیدا به‌ئاشكرا به‌رانبه‌ر به‌دیارده‌ناسی هه‌ڵده‌ستێ، هۆسرل، دیتن له‌وه‌دا ده‌بینێ كه‌بكه‌ر له "خودی شته‌كان" هه‌یه‌تی، ریكۆر به‌په‌یڕه‌یوكردنی دروشمێكی هێرمینۆتیكی، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه‌دیتن به‌ستراوه به‌ته‌ئویله‌وه، نه ئه‌وه‌ی كه "مانا" كارێكی ته‌نیا ئۆبژه‌كتیڤه، له‌ڕوانگه‌ی ریكۆره‌وه "مانا" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له‌نێو بكه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌سووڕێ، بۆ خۆیشی پێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، مانا له‌واقیعدا له‌گه‌ڵ مێژوو زمان دا سه‌رو كاری هه‌یه‌و ئێمه به‌هۆی بوونی ئه‌مانه‌وه‌یه كه له‌مانا تێده‌گه‌ین.
ریكۆر له‌باسه‌كه‌ی خۆیدا، "ده‌ق" به‌ربڵاوتر ده‌كاته‌وه، ئێمه ده‌تواینن "ده‌ق" به‌ئاخافتنێكی نووسراو دابنێین، یان له‌پانتایی ته‌واوی دیارده‌كان جێگه‌ی بۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌و دیاردانه‌ی كه‌ده‌توانن نیزامێكی ده‌قییان هه‌بێ، یان كاردانه‌وه‌ی ماناداریان ببێ. ریكۆر، ئه‌و جیاوازیه كه دیلتای بۆ "تبیین" (erklaren) و "تێگه‌یشتن" دایده‌نیً شیده‌كاته‌وه و لێی راده‌هێنێ و له‌سه‌ری قسه ده‌كات و له‌ناو زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆی ده‌گه‌ڕێ. ده‌ڵێ "تبیین" ده‌توانێ تێگه‌یشتنی ئێمه زیاد بكات.
پشت به‌ستن به‌م دوو مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه‌ریكۆر پێی ده‌گوت" هیلالی هێرمینۆتیكی".. ریكۆر له‌گه‌ڵ هێدگه‌ردا كۆكه له‌سه‌ر ئه‌وه كه "وجود"ی ئێمه له‌بنه‌ڕه‌تدا هێرمینۆتیكیه‌و له –جیهان- بوون ی ئێمه به‌ته‌ئویل كردنی ئێمه راڤه‌ناكرێ. به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێ وه‌كو هێدگه‌ر بچه‌سپێ به‌بوون ناسیه‌وه و نیشانی دات كه‌ئێمه چۆن له‌هه‌ڵه‌كانی "وجود"ی خۆمان تێده‌گه‌ین، به‌ڕای ریكۆر "وجود" (existence) شێوه‌یه كه له‌ته‌ئویل. ته‌ئویلكردنی وجودی خۆمان سه‌ختو دژواره‌و له‌ڕێگه‌ی چیرۆك‌و ئوستوروه و دین و فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌كان ده‌دۆزرێته‌وه.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئادامێردا یه‌ك ده‌كه‌ون، كه‌سوننه‌ت به‌شێكی هه‌ره گرنگی ژیانی ئێمه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه‌ده‌ڵێ: "سوننه‌ت حاڵه‌تێكی پاكه‌و ده‌بێ رابه‌ری به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات.
ریكۆر له‌گه‌ڵ هابرماس دا هاوبیره له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه، "سوننه‌ت بیچمێكی ئایدیۆلۆژیا به‌خۆوه ده‌گرێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وا ده‌زانێ كه"ره‌خنه"یش خودی سوننه‌ته". ماركس، نیچه، فرۆید، سێ بت شكێنی سه‌ده‌ی نوێ،. به‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت ده‌ڕۆن كه‌ده‌كرێ به "هێرمینۆتیكی تێگه‌یتشنی هه‌ڵه" ناوی لێبه‌رین.
ئه‌م سێ كه‌سه، له‌ته‌ئویل كردنی خۆیان له‌سه‌ر سوننه‌ت، زرجار به‌درۆی داده‌نێنو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ه‌ده‌كه‌ن كه‌ژێر بینای سوننه‌ت له‌واقیعدا وێران كه‌ره. ئه‌مان كه‌ڵك وه‌رده‌رگن له‌ته‌ئویل بۆ لابرنی ئه‌و ده‌مامكه كه‌جگه له‌دروشم شتێكی دیكه نییه، ریكۆر رای وایه كه‌ئێمه چۆن پێویستمان به‌وه هه‌یه كه له‌مانا روونه‌كانه‌وه بچینه نێو مانا تاریكه‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه به "بوون" بڵێین" به‌ڵێ" كه‌واته دۆزینه‌وه‌ی مانا یه‌ك جار‌و بۆ هه‌میشه نییه، بارودۆخی بوون ناسی ئێمه به‌رده‌وام له‌حاڵه‌تی گۆڕاندایه‌و ئێمه مانای تازه‌تر په‌یدا ده‌كه‌ین. به‌پێی ئه‌م بارودۆخه ته‌ئویل كۆتایی بۆ نییه.
سه‌رده‌مانیًَ فدریكۆ فلینی ده‌یكوت، "ژیان خه‌ونه‌كانی ئێمه‌یه، خه‌ونه‌كانی ئێمه‌ش ژیانی ئێمه‌یه". ریكۆریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ڵێ: "ته‌ئویل ژیانی ئێمه‌یه، ژیانی ئێمه‌یش بریتیه له‌ته‌ئویله‌كان" ریكۆر له‌ناو ته‌ئویلدا ده‌ژی و خۆی له‌وی دی دا ده‌دۆزێته‌وه، "دۆزینه‌وه‌ی من له‌تۆدا" كه‌دروشمی دیلتای بوو، جارێكی تر له‌هێرمینۆتیكی ریكۆردا ده‌نگ ده‌داته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌خود ده‌بێ له"ئه‌وی دی"یه‌وه ره‌ت بیت.
په‌یوه‌ندی نێوان كۆمۆنیكه‌یشن و هێرمینۆتیك
با له‌م وته‌ی شرام وه ده‌ست پێبكه‌م كه ده‌ڵێ:كۆمۆنیكه‌یشن به گشتی مه‌به‌ستمان دروستكردنی هاوسه‌نگی بیر(لێك تێگه‌یشتن)له گه‌ڵ وه‌رگری په‌یام له سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو و تایبه‌ت.
دوو وشه‌ی " من" و "تۆ" نامۆ بوونێكی گه‌وره دروست ده‌كات. هه‌رگز شتێك وه‌كو "من " یان "تۆ" بوونی نیه. بیچمێكی زاتی و واقیعی نییه. من ده‌توانم بڵێم "تۆ" دشتوانم به‌رانبه‌ر به كه‌سێك وه‌كو "تۆ" ئاماژه به بوونی خۆم بكه‌م(من). ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش پێك دێنێت له نێوان "من "و "تۆ"دا.
هیرمینۆتیك شتێكی هه‌یه بۆ وتن،ده‌قێك نیه له سه‌ر بنه‌ماگه‌لی له پێش دیاری كرا‌و،به‌ڵكو به دووی ئه‌و وشانه‌دا ده‌گه‌رێ كه په‌یامێك به "ئه‌وی دی"ده‌گه‌یه‌نێت.
كه وابوو هێرمینۆتیك ناوه‌رۆكی گشتی كۆمۆنیكه‌یشن دێنێته ئاراوه،واته راڤه‌یه‌كی گشتی و به‌ربلاَو له رووی كۆد و نیشانه و زبان و ...
نێره‌ر چۆن په‌یامێك بۆ وه‌رگر ده‌نێرت به‌و مه‌به‌سته‌ی كه دیاری كردووه؟ و چۆن وه‌رگر له‌و له‌و مانایه تێبگات كه نێره‌ر مه‌به‌ستیه‌تی؟
دیاره نێره‌ر له رووی كۆمه‌ڵێ كۆد و نیشانه و وشه و وێنه مه‌به‌ستی خۆی ده‌گه‌یه‌نێـت. وه‌رگریش به ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كۆد و ره‌مزانه،به‌و مه‌رجه‌ی له باروودۆخێكی هاوبه‌شدا ژیابێتن،تێده‌گات.كردنه‌وه و راڤه كردنی ئه‌م كۆد و ره‌مزانه كاری زانستی هێرمینۆتیكه. هێرمینۆتیكه كه ده‌توانێ وه‌رگر ئاماده بكات بۆ تێگه‌یشتن و به دوادا چوونی ئه‌و مانایانه‌ی ونی كردووه.
پرۆسه‌ی هێرمینۆتیك به‌ر له پرۆسه‌ی كۆمۆنیكه‌یشن روو ده‌دات.وه‌رگر بۆ وه‌ی بتوانێ له پرۆسه‌ی كۆمۆنیكه‌یشندا به باشی به‌شدار بێت به شێوه‌یه‌كی زانستی و هیرمینۆتیكی په‌یامه‌كی شی ده‌كاته‌وه و را و بۆچوونی خۆی له سه‌ری ده‌ردبڕێ. وه‌رگر كه‌ره‌سه نیه كه ته‌نیا ته‌سجیل بكات ،به‌ڵكو مرۆڤه و مرۆڤیش بیرده‌كاته‌وه و ده‌توانێ بیر و بۆچوونی خۆی هه‌بێت. هێرمینۆتیك مرۆڤ یارمه‌تی ده‌دات بۆ دروست بیركردنه‌وه و ده‌ربرینی ئازادانه و متمانه پێكراو له به‌رانبه‌ر ئه‌و كێشه و رووداوانه‌ی رۆژانه سه‌رقاڵی ده‌كات.
وه‌رگر به‌رانبه‌ر به‌و په‌یامانه‌ی كه له رێگه‌ی ماس میدیاوه رۆژانه وه‌ریده‌گرێ هه‌لۆیست ده‌گرێ و هه‌ستێكی تایبه‌تی لا دروست ده‌بێت.وه‌رگر بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات به شێوه‌یه‌كی "ناخودئاگا" له هێرمینۆتیك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و په‌یامانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت.
به پێی مانایه‌كیتری كۆمۆنیكه‌یشن كه ده‌ڵێ: زانستی كۆمۆنیكه‌یشن ده‌یه‌وێت گرنگترین بواری خوێندن تۆیژینه‌وه‌كانی دیاری بكات. ئه‌مه‌ش به بێ خوێندنه‌وه‌ی زانستی هێرمینۆتیك ره‌نگه نه‌كرێت. دیاری كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به كۆمۆنیكه‌یشن ناو ده‌برێت،له راستیدا هه‌مان بابه‌تی زانستی هیرمینۆتیكه.
له لایه‌كیتره‌وه كۆمۆنیكه‌یشن وه‌ك سۆسیال پسیكۆلۆژی جه‌خت له سه‌ر كاریگه‌ری كۆمۆنیكه‌یشن و ماس میدیا له سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ ده‌كاته‌وه. وه‌ك كاریگه‌ری له سه‌ر رۆشه‌نفكری، زانین، بیركردنه‌وه،بیروڕا ،هه‌ست كردن، مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت. واته كاریگه‌ری له بیركردنه‌وه،مامه‌ڵه‌و رۆشه‌نفكری په‌یوه‌سته به زانینی هێرمینۆتیك . هێرمینۆتیك وه‌ك به‌شێك له ماس كۆمۆنیكه‌یشن جه‌خت ده‌كات له سه‌ر شی كردنه‌وه و شه‌فافیه‌تی رۆشنبیری و تێڕامان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی تاك به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگا و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر به‌و رووداوانه‌ی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی جیهانن روو ده‌دات.
هێرمینوتیك كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر په‌روه‌رده و زبان و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی ئابوریش. زبان چ رۆڵێك ده‌بینێ له پرۆسه‌ی كۆمۆنیكه‌یشندا و چ شێوه زبانێك پێویسته له ماس میدادا؟یان چۆن ده‌توانرێت ده‌ست نیشانه لایه‌نه نیگه‌تڤه‌كانی ماس میدیا بكرێـت؟
زبان و رۆڵی زبان په‌یوه‌ندێكی راسته‌وخۆی هه‌یه له گه‌ڵ زانستی هێرمینۆتیك. به گوێره‌ی هیدگه‌ر، زبان ئه‌و حاڵه‌ته فه‌راهه‌م ده‌كات تا سه‌باره‌ت به شته‌كان له جیهاندا په‌یوه‌ندی بگرین.واته شتێك ده‌رباره‌ی شتێك بڵێین.
هیرمینۆتیك له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه واقعیه‌ت به هۆی زبان و باروودۆخی مێژوویی ئێمه واقعیه‌تێكی ته‌ئویل كراوه. ئه‌وه‌ی گرنگی ده‌دات به مه‌سه‌له‌ی كۆمۆنیكه‌یشن و هێرمینۆتیك زبانه. زبان كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و شتانه‌ی له مێشكی ئێمه‌دا ده‌رباره‌ی شته‌كان هه‌یه. پێناسه كردن، مانا، تێگه‌یشتن، شوناس،ناردن و وه‌رگرتن، په‌یوه‌ندی تاكه كه‌س چ له ئاستی خوددا و چ له ئاستی كۆمه‌ڵگادا. هه‌موو به زبان مسۆگه‌ر ده‌كرێـت.
به قه‌وڵی هیدگه‌ر" هه‌موو شتێك له ناو بازنه‌ی زباندایه، زبان یانه‌ی بوونه و له ده‌ره‌وه‌ی زبان هیچ شتێكی تر بوونی نییه."
یه‌كێكیتر له پێناسه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن بریتیه له، كۆمۆنیكه‌یشن پرۆسه‌یه‌كه به لانی كه‌م دوو گیانله‌به‌ر له گه‌ڵ یه‌ك له په‌یوه‌ندیدان. ئه‌مه ساده‌ترین پێناسه‌ی كۆمۆنیكه‌یشنه. په‌یوه‌ندی دوو گیانله‌به‌ر له گه‌ڵ یه‌كتری خودی كۆمۆنیكه‌یشنه، به‌لاَم ناساندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه و مۆدێله‌كانی و هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامڕاز و كه‌رسه‌كانیه‌وه كاری زانستی هێرمینۆتیكه. هێرمینۆتیك یارمه‌تی ئه‌و دوو گیانله‌به‌ره ده‌دات چۆن و به چ شێوازێك له یه‌كتری تێبگه‌ن و بیروڕاكانیان بگۆڕنه‌وه و چۆن ده‌توانن له رێگه‌ی ناردنی په‌یامێكه‌وه، ره‌مزێكه‌وه یان كۆدێكه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر یه‌كتری دابنێنن.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم زانستی هێرمینۆتیك وه‌ك بوارێكی نوێی زانستی كۆمۆنیكه‌یشن له زۆر لایه‌نه‌وه تێكه‌ڵی یه‌كترن و شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كاتێكی درێژخایه‌نی ده‌وێت. به‌و هیوایه هه‌وڵێك بێت بۆ ناساندنی ئه‌م چه‌مكه له بواری راگه‌یاندندا.
