فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
له‌م روژانه‌دا له میدیاكانی جیهاندا و به تایبه‌ت له میدیا توركیه‌كاندا و هه‌ندێكیش له كوردستان باسی وشه و رێكخراوه‌یه‌ك ده‌كرێت به ناوی ( ئه‌رگه‌نه‌كۆن ).
ئه‌گه‌رنه‌كۆن چیه و له كۆێوه هاتووه و كاری چییه و سه‌ركرده‌كانی كێهان و چۆن ئاشكرا بوون و په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ كورد و به تایبه‌ت پ.ك.ك و ئۆجه‌لان چۆنه و كاردانه‌وه‌كانی چیین، به كورتی باسی لێوه ده‌كه‌ین.
مێژووی ئه‌رگه‌نه‌كۆن
ئەرگەنەكۆن” لەناو زمانی توركیدا مانایەكی تایبه‌تی نییە و به رای مێژوونووسە توركەكان ناوی سەرزەمینیَكی ئەفسانەیی توركەكانە لە ئاسیای ناوەڕاست، به‌لاَم هه‌ندێ له مێژوونووسانی ڕووس دەڵێن، ئه‌رگه‌نه‌كۆن به مانای داوێنەچیایه‌كی تیژە و ئەفسانەیەكە لە چەشنی هەموو ئەفسانانەكانی تری میللەتان كه بۆ بوونی خۆیان درووستیان كردووە، واته‌چیرۆكێكه كە باسی درووستبوونی میللەتی تورك دەكات.
وەكو “گلگامێش” و “كاوەی ئاسنگەر” و”شانامە” و....
ساڵی 1996 چه‌ند به‌ڵگه‌ی نهێنیی ئه‌و گرووپه ئاشکرا بوو که کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و که‌سایه‌تی دیموکراتیخواز له‌لایه‌ن گرووپێکی نادیاره‌وه کوژراون پاش ئه‌و رووداوه كه به ناوی (سوسورلوک) ناسرا، رۆژنامه‌نووش (جان دوندار) له پرۆگرامێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیونیدا ناوی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی ئاشکرا کرد.
له‌م روژانه‌دا له میدیاكانی جیهاندا و به تایبه‌ت له میدیا توركیه‌كاندا و هه‌ندێكیش له كوردستان باسی وشه و رێكخراوه‌یه‌ك ده‌كرێت به ناوی ( ئه‌رگه‌نه‌كۆن ).
ئه‌گه‌رنه‌كۆن چیه و له كۆێوه هاتووه و كاری چییه و سه‌ركرده‌كانی كێهان و چۆن ئاشكرا بوون و په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ كورد و به تایبه‌ت پ.ك.ك و ئۆجه‌لان چۆنه و كاردانه‌وه‌كانی چیین، به كورتی باسی لێوه ده‌كه‌ین.
مێژووی ئه‌رگه‌نه‌كۆن
ئەرگەنەكۆن” لەناو زمانی توركیدا مانایەكی تایبه‌تی نییە و به رای مێژوونووسە توركەكان ناوی سەرزەمینیَكی ئەفسانەیی توركەكانە لە ئاسیای ناوەڕاست، به‌لاَم هه‌ندێ له مێژوونووسانی ڕووس دەڵێن، ئه‌رگه‌نه‌كۆن به مانای داوێنەچیایه‌كی تیژە و ئەفسانەیەكە لە چەشنی هەموو ئەفسانانەكانی تری میللەتان كه بۆ بوونی خۆیان درووستیان كردووە، واته‌چیرۆكێكه كە باسی درووستبوونی میللەتی تورك دەكات.
وەكو “گلگامێش” و “كاوەی ئاسنگەر” و”شانامە” و....
ساڵی 1996 چه‌ند به‌ڵگه‌ی نهێنیی ئه‌و گرووپه ئاشکرا بوو که کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و که‌سایه‌تی دیموکراتیخواز له‌لایه‌ن گرووپێکی نادیاره‌وه کوژراون پاش ئه‌و رووداوه كه به ناوی (سوسورلوک) ناسرا، رۆژنامه‌نووش (جان دوندار) له پرۆگرامێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیونیدا ناوی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی ئاشکرا کرد.
بۆچوونێكی تری دۆکۆمێنتی هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆنی چینیه و به پێی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه تورک له گورگ دروست بووه و به پێی گێرانه‌وه‌ی تورکه‌کان، کچه پاشایه‌ک مێردی به گورگێك كردووه و به‌رهه‌مه‌كه‌یان ناو ناوه تورک . یان به واتایه‌كی تر دوای یه‌كه‌م شه‌ڕه‌كانی نێوان تورک و نه‌ته‌وه‌کانیتر تورکه‌کان شکستیان خوواردوه و خۆیان له شونێکی دوور له چیاکان‌دا شاردوه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنه‌ش ناوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بووه.
كاری ئه‌گه‌نه‌كۆن پاکتاوکردنی ئه‌و که‌سانه بوو كه دژی سیسته‌می که‌مالیزم بوون، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی تر له تورکیا.ئه‌رگه‌نه‌کۆن ڕێکخراوی "گلادیۆ"ی تورکیایه که له ساڵی 1949 دا بووه‌ته ئه‌ندامی په‌یمانی ئه‌تلانتێکی باکوور (ناتۆ) وله ده‌ستپێکی ساڵانی شه‌سته‌کاندا وڵاتانی رۆژئاوا بـڕیاریاندا ڕێکخراوی شاراوه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا دابمه‌زرینن که له ژێر سێبه‌ری ناتۆدان، ئه‌و ڕێکخراوانه له‌ڵایه‌ن ئه‌مریکاوه یارمه‌تی ماڵی و لوجێستیکیان وه‌رده‌گرت و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریکاوه په‌روه‌رده ده‌کران. پاش نه‌وه‌ده‌کان و رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ڕێکخراوی "کۆنتراگه‌ریلا" یان "گلادیۆ"کان ئه‌ندامیه‌تی خۆیان له ته‌واویی وڵاتانی ناتۆدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام تورکه‌کان ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیان هێشته‌وه، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یدا کرد له سه‌رانسه‌ری تورکیادا ئه‌ندامی ببێت.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و به‌ره‌ی کمونیست دا، (ناتۆ) هێزێکی نه‌هێنی تروریستیی له وڵاتی ئیتالیادا دروست کرد که وه‌ک ئه‌رته‌شێکی نادیار ئه‌رکی پێ سپێردرا و راسته‌وخۆ له ژیر فه‌رمانی دوو ڕێکخراوه‌ی جاسووسی (سی. ئه‌ی . ئای)ی
ئه مریکایی و (ئێم . ئای 69)ی ئینگلیسی دا بوون. به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی (گلادیۆ Gladio) ، (جۆرج که‌نه‌دی یانگ) دانیشتووی ئیتالیا بوو. (که‌نه‌دی یانگ) له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1332ی هه‌تاویدا، گه‌ڵاڵه‌ی کۆده‌تای دژ به حکومه‌تی دوکتور (محمد موسه‌دیق) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرانی كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و كوده‌تایه شای ئێران گه‌ڕایه‌وه سه‌ر حوکم و ده‌ستی كرد به کوشتاری خه‌ڵک.
ڕێکخراوه‌ی (گلادیۆ) واته ئه‌رگه‌نه‌كۆن له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و له تورکییه و ئێران‌دا ئه‌رکی كۆمه‌ڵكوژی و تێرۆری چلاكوانانی سۆسیالیست و کمونیست و ئازادیخوازه‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد. ئه‌رگه‌نه‌كۆن له نێوان ساڵانی (1980 ـ 1960) دا، ده‌یان کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی به‌ڕێوه برد، پۆلیسی تورکییه ده‌رباره‌ی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان به ناوی (تونجای گونای) رایگه‌یاند، که ساڵی 2001 له تێرۆری نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کۆماری، واته(ئوغور موجۆ)، کوژرانی سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌ڕته‌ش و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ژانده‌رم(ئه‌شره‌ف به‌تلیسی) له خوڵقانی کاره‌ساتێکی هه‌وایی و کوژرانی مایۆڕێکی نیزامی(1990) دا، هاوكاری سه‌رۆکی ئه‌رکانی ئه‌ڕته‌ش(وه‌لی کوچه‌ک) كردووه له ڕێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن دا .
دوای کۆتایی شه‌ڕی سارد، له تورکیا (ئه‌رگه‌نه‌کۆن)جێگای(گلادیۆ)ی گرته‌وه. به‌ڵام ماهییه‌تی شته‌که‌یان نه‌گۆڕی و ئه‌رگه‌نه‌کۆن وه‌ک درێژه‌پێده‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسی ـ ئابوری ـ نیزامیی ئه‌مریکا، ئیسڕاییل و حکومه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵه فاشیسته‌کان، جێگای (گڵادیۆ)ی پڕ کرده‌وه.
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئه‌فسه‌ره خانه‌نشینه‌کانن، به‌ڵام نووسه‌ر، دکتۆر، ئه‌ندازیار و بازرگانیشی تێدایه، له دوای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ئه‌رگه‌نه‌کۆن ڕاسته‌وخۆ له دژی کورده‌کان هه‌ستاوه‌و وه‌ك سیسته‌می بنچێنه‌یی کۆنتراگه‌ریلای که وه‌ک باڵی سه‌ره‌کی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌ناسری له دژی کورد كاری كردووه.
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا یه‌که‌مین ڕێکخراوی سه‌ربازیی نهێنی به ناوی (قه‌ره‌قۆل) له لایه‌ن مسته‌فا که‌ماله‌وه دامه‌زرا به هۆی گوشار و کاریگه‌ریه‌كانی به‌ریتانیاوه پاش 3 ساڵ هه‌ڵوه‌شایه‌وه.هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ده‌گاته‌ساڵی 1928و دروستبوونی ڕێکخراوی (میللی عه‌مه‌له خیزمه‌ت) و ( میللی ئه‌منیه‌ت ته‌شکیلاتی) و پاشان ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا میت و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی نهێنی چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی، دژی ته‌ڤگه‌ری چه‌پ و کورده‌کان كاریان كردووه.
کوده‌تای 12 ی ئه‌یلولی 1980به هۆی مململانێ و شه‌ڕی ناوخۆوه ئه‌رگه‌نه‌کۆن له ژێر ناوی جۆراوجۆری وه‌ک، ژیته‌م، ته‌یه‌ته، هێزی میللی، وته‌نلار درێژه ی دا به کاره‌کانی خۆی.
لە هەر یەك لەو وڵاتانەی كه سەر بە پەیمانی ناتۆ بوون، دەستگەی هەواڵگریی ئەمەریكا CIA ڕێكخراوێكی نهێنیی بۆ دامەزراندن كە ئەم ڕێكخراوانە لە ناو دەوڵەتدا كاریان ئەوە بوو ڕێگە نەدەن پارتیێكی كۆمۆنیستی دەستەڵات بگرێتە دەست. بە نسبەت وڵاتی توركیا مەسەلەكە زۆر لەوە ئاڵۆزتر بوو كە وڵاتانی دیكەی ئەورووپا بەدی دەكرا،
توركیا هەر لە سەرەتاوه سێ كێشەی سەرەكی هەبوو؛ كێشەی كورد و كەمایەتیی ئایینی و مەزهەبییەكان، و مەترسیی كۆمۆنیزم. ئەمانە كاری ئەو ڕێكخراوە نهێنییەی قوورستر كرد و بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه دەستی ئاواڵا‌تر بوو. توركیا دوای ساڵی 1950 كە بوو به حكومه‌تێكی فرەحزبیی ، بوو بە گۆڕستانی پارتە سیاسییەكان.
هه‌ر له‌و سالاَنه‌دا چوار كودتای سەربازیی به خۆیه‌وه بینی. نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تورك ”جان دووندار” لە كتێبی “ئەرگەنەكۆن” دا ده‌نووسێت: ئامانج و كاری “ئەرگەنەكۆن” لە توركیادا هه‌ر لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ بریتی بووە لە: ”خستنه گه‌ڕی هه‌موو هەوڵ تێكۆشانیان بۆ له ناو بردنی دوژمنانی ناوخۆیی و به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هەوڵی ڕووخاندنی كۆماری توركیا دەدەن.
به كورتی كاری رێكخراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن به سێ به‌ش پۆلین ده‌كرێن:
1 – جیاوازی له هه‌ستی شۆڤینی و ئیدئۆلۆژی وایكرد كه گرووپی جیا جیا دروست بكرێت،به‌لام له ژێر چاودێری یه‌ك سه‌رۆكدا. ئەمانە خەڵكانێكی مافیایی و ڕەگەزپەرست بوون كە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ده‌زگای هەواڵگریی توركیادا پێوەندییان هەبوو. به‌ناوبانگترین ئه‌وه كه‌سانه‌ه بریتین له (عەبدولڵا چاتڵی، عەلائەددین چاكجی، سێداد پێكەر، وەلی كووچووك،*
2- گرووپی نیشتمانی كە كاری ته‌نیا ئاژاوە نانەوە لە نێوان، كورد-تورك، سوننی-شیعه و عەلمانی و ئیسلامی بوو. ئه‌و كه‌سانه‌ش بریتی بوو له نووسەری‌گۆڤار و خاوەنئیمتیازی ڕۆژنامە، و بەڕێوەبەری كەناڵه تەلەڤزیۆنه‌كان.
3- گرووپی ئامادەكار بۆ هێرش بردنه سه‌ر پارته ئیسلامییەكان. ئەم گرووپە كاری ئه‌وه بوو كه زەمینە دروست بكات بۆ هاتنی كەسایەتیه ئیسلامیه‌كان. وه‌كو، شێخ و سه‌ید و سۆفی و نوشتەنووس و.. ئه‌م گرووپه كه‌سانی ئایینیان هانده‌دا بۆ كاری دژ بە كەمالیزم و پاشان دەوڵەت و سوپای هەڵده‌كوتایه سەریان و سه‌ركوتی ده‌كردن. ساڵی 1996 كە تێیدا دەیان فیرقە و گرووپ و تەكیەیان زیندوو كردەوە و،خستیانه سه‌ر ئه‌ستۆی حزبی ڕەفاه.
“ئەرگەنەكۆن” چۆن دۆزرایەوە؟
دوای كودتای پۆست مۆدێرنی 28ی شوباتی ساڵی 1996 لە زەینی خەڵكی توركیادا شتێك چەسپا كە ئەویش بریتی بوو لەوەی هەندێك هێز هەن لە ناو دەوڵەتی توركیادا زەمینە بۆ كۆدەتا، گۆڕینی ڕژێمی سیاسی و زۆر شتی دیكە خۆش دەكەن. 28ی شوباتی 1996 ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی توركیا كۆبۆوە و دوای ئەو كۆبوونەوەیە حزبەكەی چیللەر لە پەرلەمان لێك هەڵوەشایه‌وه. ئەو كه‌سانه‌ی كە حزبی ڕەفاهی توركیایان بەرەو داخستن برد، گرووپگەلێك بوون كە بە شێوەیه‌كی سیستەماتیك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه كۆماری توركیا لە سایەی ڕەفاهەوە كەوتووەتە مەترسییەوە.
لە كۆتایی ساڵی 1998 گومانی ئه‌وه هه‌بوو كه كەسانێك هەن كە خه‌ریكن زەمینەی كودەتای سەربازی خۆش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت تێكشكێنن. هه‌رچه‌نده كه كۆمیسیۆنی پەرلەمانی توركیا نه‌یتوانی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات و شكستی هێنا، بەڵام ئەو ڕووداوە لە زەینی خەڵكی توركیا هه‌ر مایه‌وه. بەر لە هاتنی حزبی داد و گەشەپێدان حكومه‌تی مه‌رگه‌زی ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه بتوانێ ئه‌و به‌ڵگانه كۆكاته‌وه و بیسه‌لمێنێت كه كوده‌تایه‌ك له ئارادا هه‌یه. تا لە ڕۆژی 12ی حوزەیرانی ساڵی 2007 دا لە گەڕەكی “عومرانیە”ی شاری ئیستانبوڵ لە ماڵێكدا 27 نارنجۆك و ژمارەیەكی چەك و تەقەمەنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كه‌شف كرا. دوای لێكۆڵینەوەكان ده‌ركه‌وت ئەم چەك و تەقەمەنییە هی ئەفەسەرێكی خانەنشینی كۆماندۆی سوپای توركیایه بە ناوی(ئۆكتای یڵدرم).پاش ده‌ستگیر كردنی (یلدرم) چه‌ند بەڵگەنامەیەكیش دەستی بەسەردا گیرا، كه باسی چۆنیه‌تی ڕێكخراوی ”ئەرگەنەكۆن” و پێكهاتەكه‌ی ده‌كرد و پاش ماوه‌یه‌كی كورت سوپا توركیا چه‌ند كه‌سێكی به ناو سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه‌ی ده‌ستگیر كردوو ئێستا له زینداندان.
په‌یوه‌ندی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و كورد
وه‌ک پێشتر باسمان كرد ئه‌رگه‌نه‌کۆن یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه‌بوو که به پشت به‌ستن به ئه‌مریکاو ناتۆ ڕێگه‌یان له‌ته‌شه‌نه‌کردنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كرد، دوای رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، تورکیا به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیکه نه‌ته‌نیا ئه‌و ڕێکخراوه‌ی هه‌لنه‌وه‌شانده‌وه، به‌ڵکو به‌هێزتری کرد بۆ سه‌رکوتکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کورد.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتێک له‌دژی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وه‌ستاوه، هه‌رچه‌نده كه له توركیا پرسی کورد وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی سه‌یرده‌کرێت تا کێشه‌یه‌کی سیاسی. ئه‌وه‌ش راده‌ستی سوپای ئه‌م وڵاته كراوه.
ئه‌وانه‌ی ئێستا كه وه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه له زینداندان،به دڵنیاییه‌وه هه‌موویان رۆژێک له رۆژان له کوردستان له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کورد شه‌ڕیان کردووه و كه‌سیان كوشتووه. به‌ڵگه‌نامه‌كان نێشانیانداوه ئه‌وانه‌ی له ناو سوپادا شه‌ڕی کوردیان نه‌کردووه له لایه‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه کوژراون.نموونه‌ی به‌ر چاوه ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش كوشتنی ژه‌نه‌راڵ( ئه‌شرف بیتایس) و (به‌ختیار ئایدن) كه به هۆی شه‌ر نه‌كردنیان له گه‌ڵ كوردان،كوژران.
هه‌وڵه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بۆ دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ته‌نیا باکووری کوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ته‌ڤگه‌رێكی ئازادیخوازی کوردی له پارچه‌کانی تریش سه‌رکووت کردووه، ئه‌رگه‌نه‌کۆن یه‌کێک له‌و رێكخراوانه بووه كه به شێوه‌یه‌ی نه‌هێنی له ڕێگای سوپاوه نه‌یهێشتووه په‌یوه‌ندی حکوومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ حزبه كورده‌كان دروستبیَت.
دوای ساڵی 2003 مەسەلەی كورد لە توركیا وەك هێزی گوشار دژ به حكوومەتی ئەردۆغان راوه‌ستا و، PKK ئه‌و هێزه‌ی توندتر و قایمتر كرد و حكومه‌تی توركی خسته ژێر مه‌ترسێكی گه‌وره‌وه.له دوای ده‌ستگیر كردنی ئۆجه‌لان ساحه‌ی سیاسی كورد لاواز بوو. ئه‌رگه‌نه‌كۆن دووباره PKK ی وه‌گه‌ڕ خسته‌وه.
ئەرگەنەكۆن دوای دەستپێكردنەوەی شەڕی چەكداریی پەكەكە لەگەڵ سوپای توركیا لە حوزەیرانی 2004 به شێوەیەكی شێلگیرانە میدیای توركیه‌كانی لە دژی كوردستانی عێڕاق هانده‌دا و هه‌میشه ئاگرخۆشكەره بوون و كه‌سی زۆریان لەناو PKK و گرووپە سیاسییەكانی كورددا هەبووە كە له ژێر كاریگه‌ری و ئایدیۆلۆژی ئەوان كاریان كردووە و ڕێگربوونە لەبەردەم نزیكبوونەوە لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا .
به هۆی ئه‌و ئاژاوانه‌ی كه ئەرگەنەكۆن” لە مەراسیمی ناشتنی تەرمەكانی سوپای توركیا دەیناوە، حكوومەتی توركیای ناچار كرد ڕێگر نه‌بێت له به‌رده‌م پەلاماری سوپا بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، له ساڵی 2007ـدا چەندین ڕووداوی شه‌ڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و PKK دا هاتوه‌ته ئاراوه. كوژرانی 14 جاشی كوردی سەر بە سوپای توركیا لە ناوچەی شیرناخ كه PKK بێ ئاگایی خۆی لێیان نیشان دا! نموونەی هەرە بەرچاوی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن بوو. بەڵگەنامەكان دەریان خستوه ”ناوی ئەحمەد تورك” سەرۆكی پارتیی DTP و چەند ئەندام پەرلەمانێكی كوردی سەر بەو حزبە لە لیستی ئەو كەسانەدایە كە دەبوایە “ئەرگەنەكۆن” تیرۆریان بكات. ئەرگەنەكۆن زۆرترین هەوڵی ده‌دا كه له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه سووكایەتی بكات بە سەرانی كوردستانی عێڕاق و رۆژ به رۆژ روانگه‌ی حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به كورد لێڵ تر و ئالۆزتر بكات.
سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا كه ئێسته له زیندانی (ئیمرالی) توركیادایه،رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه له مه‌سه‌له‌ی دادگایی‌کردنی گرووپی ئه‌رگه‌نه‌کۆندا شاهیدی بدات و راستیه‌كان ئاشكرا بكات.
ساڵی 2007 و پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان دەیان میتینگی گەورە به دروشمی(پاراستنی جمهورییەتی توركیا) ساز كران، تا حزبە ڕاستڕەوەكان یان نەیارانی AKPـ شكست بخۆن.”ئەرگەنەكۆن” و لایه‌نگرانی لە زۆربەی ئەو میتینگانە دەر دەكەوتن ،به‌لاَم ئەنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێچەوانە دەرچوو و AKP ئەمجارەیان زیاتر لە جاری پێشووش زۆرترین ده‌نگی هێنا.ئه‌مه وایكرد “ئەرگەنەكۆن” سۆنگه‌یه‌كی تر بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌و كێبه‌ركێیه. ویستی سوپا و حكوومەت بەگژ یەكدا بكات. به‌لام مۆڵەتدانی حكوومەت بە سوپا بۆ ئەنجامدانی كردەوەی سەربازیی له دەرەوەی سنووری توركیا ئەمه جارێكی تر هەوڵی ئەرگەنەكۆنی بێ‌ئاكام كرد،حكومه‌ت له بەیاننامەیەكیدا لە شوباتی 2008 (دوای ئەوەی سوپا لەژێر گوشاری ئەمەریكادا لە كوردستان كشانه‌وه)، بە ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی توركیای گوت: ”ئەوەی ئێوە دەیكەن هیچی لە هی خائینان كەمتر نییە.”
ئەرگەنەكۆن یه‌ك له دوای یه‌ك پلانه‌كانی شكستی ده‌هێنا و تا ئه‌وه‌ی كه بۆ دوایین كاری ده‌ست داته پیلانی ڕووخاندنی حكوومەت لە ڕێگەی كودەتایەكه‌وه. ئەو بەڵگانەی كە لە میدیاكانی توركیاوە خراونەتە ڕوو باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ، “ئەرگەنەكۆن” بڕیاری دابوو زەمینەیه‌ك خۆش بكات بۆ كودەتایەكی سەربازی لە ساڵی 2009ـدا. بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م كاره ده‌بوایه بڕێ كەسایەتیی سیاسی، ئابووری و تەنانەت ڕۆشنبیر و نووسەری وەك ”ئۆرهان پامووك” تیرۆر بكه‌ن.
ئەرگەنەكۆن بۆیه ساڵی 2009ـی هەڵبژاردبوو، دەیزانی ”بیوك ئانیت” لەبەر خاڵە لاوازەكانی ئەم كارە ناكات و چاوەڕێی ئەوەبوو كە ”ئیلكەر باشبوغوو” كە سەربازێكی توندڕەوە بێتە سەركار.
