فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
سروشت یه‌كه‌م سووژه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانی.مرۆڤ له‌نێو سروشتدا فێر بوو جوانی چیه و ناجوانی چیه. هه‌روا كه هیچ كه‌س له هیچ كه‌س ناچێت، روانین و بیر و بۆچوونی هه‌ر كه‌سێكیش له‌وی دی جیاوازه.
گوڵ جوانه، ئه‌مه واتایه‌كی گشتیه، واته هه‌رچی كه گوڵه كه‌سێك نیه به گوڵ بڵێ جوان نیه. ئه‌مه چه‌مكێكی گشتیه و بۆ هه‌موان یه‌ك شته.جیاوازی لێره‌دایه، كام گوڵ جوانه؟ سه‌لیقه و حه‌زه‌كان لێره‌دا جیا ده‌بنه‌وه. بیر و هه‌ستی تاكه، كه راڤه ده‌كات. ره‌نگه كه‌سێك ره‌نگ و بۆنی گوڵێكی پێ جوان بێت، ئه‌وی دی نا. مرۆڤ به هه‌سته‌كانی خۆیه‌وه، یان بگره له رووی پێویستیه‌كی گرنگه‌وه شتێكی لا جوانه.
عارفه‌كان "نیاز" به سه‌رچاوه‌ی جوانی داده‌نێن. (نیاز زه‌رووره‌تی شتێكه كه تۆ نیته). هه‌ر شتێك كه نیازت پێ په‌یدا كرد، ئه‌وه جوانه، كه نیازت پێی نه‌بوو، پێویستیت پێی نیه و جوان نیه. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌یله‌سووفه‌كان "هه‌ست، رۆح"به سه‌رچاوه‌ی جوانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. كانت پێی وایه هه‌سته كه واده‌كات تۆ شتێكت لا جوان بێت یان نا. مه‌رج ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌و كاته‌دا به چ هه‌ستێكه‌وه (خۆش، ناخۆش)له شتێك ده‌ڕوانی.گه‌ر هه‌ستێكی خۆشت هه‌بوو، ئه‌وه شته‌كه‌ت لا جوانه، ده‌نا جوان نیه. كانت سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێ: "گه‌ر بمانه‌وێت بزانین شتێك جوانه یان نا، وێنا كردنه‌وه‌ی نابێت بچێته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی و به هزر و عه‌قڵه‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین". له رووی ئه‌م وته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وێناكردنی شتێكی جوان به ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی خه‌یاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئوبژه (زه‌ین) و هه‌ستێكی خۆش یان ناخۆش.
سروشت یه‌كه‌م سووژه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانی.مرۆڤ له‌نێو سروشتدا فێر بوو جوانی چیه و ناجوانی چیه. هه‌روا كه هیچ كه‌س له هیچ كه‌س ناچێت، روانین و بیر و بۆچوونی هه‌ر كه‌سێكیش له‌وی دی جیاوازه.
گوڵ جوانه، ئه‌مه واتایه‌كی گشتیه، واته هه‌رچی كه گوڵه كه‌سێك نیه به گوڵ بڵێ جوان نیه. ئه‌مه چه‌مكێكی گشتیه و بۆ هه‌موان یه‌ك شته.جیاوازی لێره‌دایه، كام گوڵ جوانه؟ سه‌لیقه و حه‌زه‌كان لێره‌دا جیا ده‌بنه‌وه. بیر و هه‌ستی تاكه، كه راڤه ده‌كات. ره‌نگه كه‌سێك ره‌نگ و بۆنی گوڵێكی پێ جوان بێت، ئه‌وی دی نا. مرۆڤ به هه‌سته‌كانی خۆیه‌وه، یان بگره له رووی پێویستیه‌كی گرنگه‌وه شتێكی لا جوانه.
عارفه‌كان "نیاز" به سه‌رچاوه‌ی جوانی داده‌نێن. (نیاز زه‌رووره‌تی شتێكه كه تۆ نیته). هه‌ر شتێك كه نیازت پێ په‌یدا كرد، ئه‌وه جوانه، كه نیازت پێی نه‌بوو، پێویستیت پێی نیه و جوان نیه. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌یله‌سووفه‌كان "هه‌ست، رۆح"به سه‌رچاوه‌ی جوانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. كانت پێی وایه هه‌سته كه واده‌كات تۆ شتێكت لا جوان بێت یان نا. مه‌رج ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌و كاته‌دا به چ هه‌ستێكه‌وه (خۆش، ناخۆش)له شتێك ده‌ڕوانی.گه‌ر هه‌ستێكی خۆشت هه‌بوو، ئه‌وه شته‌كه‌ت لا جوانه، ده‌نا جوان نیه. كانت سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێ: "گه‌ر بمانه‌وێت بزانین شتێك جوانه یان نا، وێنا كردنه‌وه‌ی نابێت بچێته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی و به هزر و عه‌قڵه‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین". له رووی ئه‌م وته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وێناكردنی شتێكی جوان به ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی خه‌یاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئوبژه (زه‌ین) و هه‌ستێكی خۆش یان ناخۆش.
بۆ نموونه: گوڵ جوانه، ئه‌مه قه‌زاوه‌تێكی ئۆبژكتیڤه (عه‌ینی)، به‌ڵام گشتی. ئه‌م گوڵه بۆنی خۆشه، قه‌زاوه‌تێكی سوبژكتیڤه، به‌ڵام شه‌خسی و تاكه‌كه‌سی. قه‌زاوه‌تی یه‌كه‌م، زه‌وقیه و قه‌زاوه‌تی دووهه‌م ئێحساسی. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ: "مرۆڤ له رووی خووه‌وه هه‌ڵس‌وكه‌وت ده‌كات، به‌رانبه‌ر به شتێكی جوان قه‌زاوه‌تی نیه."
له جێگه‌یه‌كی تردا، كانت بۆ ده‌رك كردنی جوانی رۆح به كانگایه‌كی گه‌وره‌تر و پیرۆزتر داده‌نێ و ده‌ڵێ: "بۆ ده‌رك كردنی جوانی، پێویستمان به رۆحێكی گه‌وره هه‌یه".
رۆحه‌كه ده‌بێته هۆی دروست كردنی هه‌سته‌كان، چه‌نده بایه‌خ به رۆح بده‌ی و چه‌نده كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ش روانگه‌ت سه‌باره‌ت به شته‌كان ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌فلاتوون هه‌موو شتێ به‌تایبه‌ت جوانی له دنیای (مۆسۆل)دا ده‌بینێته‌وه: "هه‌ر شتێك سه‌رچاوه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆسۆل، ئه‌وه بوونی نیه".
هه‌ر شتێك كه بوونی هه‌یه، حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی له دنیای مۆسۆل دایه. شته‌كانی ئه‌م دنیایه ته‌نیا سێبه‌رێكن له‌و شته حه‌قیقیانه.
به وته‌ی شۆپه‌ن هاوێر، چه‌مكه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ندیی (عیلله‌ت و مه‌علوول)ه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه و كاریگه‌رێتی شته‌كان بكات.
كه شتێك جوانه، بیر له‌وه ناكرێته‌وه بۆ جوانه.یان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جوانیه له كوێوه هاتووه؟ ته‌نیا هه‌ست و دادوه‌رییه‌كی تاكه‌كه‌سیه. دیاره هه‌مه‌وو شتێك سه‌رچاوه‌ی له مرۆڤدایه. مرۆڤه كه شته‌كان ده‌دۆزێته‌وه، ناویان لێ ده‌نێ و ما‌نایان پێ ده‌به‌خشێ.ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه دنیای هه‌ركه‌س هێنده‌ی ده‌ڤه‌ری فیكر و هزری خۆیه‌تی.
زۆر له فه‌یله‌سووفه‌كان رایان وایه گه‌ر مرۆڤ نه‌بێت هیچ شتێك نیه. شوپێنهاوێر ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر من وه‌ك ئوبژه بوونم نه‌بێت، ئیدی شتێك وه‌ك (مه‌علوول) واته سوبژه بوونی نیه".
مرۆڤ مه‌رجه بۆ مه‌نهه‌ج و سه‌رچاوه، چی ده‌بینێ و چۆن ده‌یبینێ. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی گرنگه. چی دیتن و چۆن دیتن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه. به دڵنیاییه‌وه لای مرۆڤێكی ساده و لای هونه‌رمه‌ندێك یان بیرمه‌ندێك ئه‌مانه جیاوازن. هه‌ر ئه‌م دوو چه‌مكه بوو به هۆی په‌یدابوونی هونه‌ر.ئێسته كه باس له‌سه‌ر جوانیناسی ده‌كرێ، هونه‌ر وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی دیاهونه‌ردایه و هونه‌ر له جوانی.جوانی وه‌ك هونه‌رێكی ئه‌زه‌لی بابه‌تێكی هه‌تاهه‌تایی رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، هونه‌ریش هه‌تا هه‌تایه له‌گه‌ڵ جوانیدا ده‌ژی.هونه‌ری شێوه‌كاری، میعماری، مۆسیقا، ئه‌ده‌بیات، په‌یكه‌رسازی، سینه‌ما و... هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی هونه‌ر و بابه‌تگه‌لێكن بۆ جوانیناسی.
بیرمه‌ندان جوانی ده‌خه‌نه پێش هونه‌ره‌وه، (جوانی له هونه‌ردا یان جوانیناسیی هونه‌ر). ئه‌مه زۆریش راسته و به‌و هۆكارانه‌ی له پێشه‌وه باسمان كرد، جوانی بوو به هونه‌ر.
هونه‌ر هه‌ستێكی بێ‌واسیته و راسته‌وخۆی مرۆڤه.هونه‌ر راسته‌وخۆ له رۆح و ده‌روونی تاكه‌وه به‌رهه‌م دێت.هونه‌ر خودی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌یه كه ئاشكرا ده‌بێت و ده‌بێته بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ر مرۆڤێك كه له دایك ده‌بێت خاوه‌نی وه‌ها هه‌ستێكه. په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی ئه‌و هه‌ستانه وه‌زیفه‌ی هه‌ر تاكێكه. ئه‌وه‌ی هه‌ستی كردووه، تێده‌كۆشێ رایهێنێ، به‌ڵام به‌هۆی گیروگرفتی ئابووری، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و... ئه‌مڕۆ له زۆر جێگه‌دا بنه‌مای هونه‌ری، ئاڵ‌وگۆڕی به‌سه‌ردا دێت و له جێگه‌ی شیاوی خۆیاندا نامێنن. بۆ نموونه كه‌سێك حه‌زی له مۆسیقایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێ ئامرازه‌كه‌ی بكڕێت و بچێته وانه‌كان، ده‌بێت به شاعیر.ئه‌حمه‌د شاملوو ده‌ڵێت: "شیعر ئاره‌زووی سه‌ركوتكراوی مۆسیقایه له مندا". به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ناچێته ناو باسه‌كه‌ی ئێمه.
هیگل ده‌ڵێ: "ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر، گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئاره‌زووه‌كانی رۆحه بۆ ئاگایی".
مرۆڤ به‌پێی نیازی رۆحی به ئازادی، توانی ئه‌و شتانه‌ی (سوبژه)ن، ده‌روونییان بكاته‌وه و به هزر و خه‌یاڵی خۆی سه‌رله‌نوێ دایڕێژێت. ئه‌مه كۆپی كردن له سروشت نیه. ئافراندنی خه‌یاڵه و هێز و توانای تاكه‌كه‌سه. بێ‌واسیته و سه‌ربه‌خۆیه. مرۆڤ قه‌ناعه‌تی به‌و شتانه‌ی كه بوونیان هه‌ر به‌وجۆره كه هه‌یه، نیه. ئه‌و پێی خۆشه شته‌كان ئه‌وجۆره‌ی كه خۆی پێی خۆشه وابێت. ئافراندنی هونه‌ر لێره‌دایه. هونه‌ر چون به‌رهه‌می خودی خه‌یاڵ و رۆحه، له‌زه‌ت و به‌رهه‌مێكی ئه‌زه‌لیه.
هیگل تایبه‌تمه‌ندیی به‌رهه‌می هونه‌ری له‌م سێ خاڵه‌دا ده‌بینێته‌وه:
1_به‌رهه‌می هونه‌ری، به‌رهه‌می سروشت نیه، به‌ڵكوو ده‌ستكه‌وتی ئه‌كتیڤی مرۆڤه.
2_به‌رهه‌می هونه‌ری، ته‌نیا بۆ مرۆڤ هاتووه و هه‌روه‌ها بۆ له‌زه‌ت و هه‌سته‌كانی مرۆڤه.
3_به‌رهه‌می هونه‌ری، له‌خۆیدا بێ‌كۆتاییه.
لای هیگل دیارده‌كانی هونه‌ر ئاركی تایپێكی تایبه‌ت نین.به‌ڵكوو به‌رانبه‌ر واقیعی ئاسایی، ئۆبژه‌یه‌كی زیاتر و فراوانتر له‌خۆ ده‌گرێ. ئاركی تایپ له هونه‌ردا، خودی حه‌قیقه‌ته. چون راڤه كردنی خۆیه‌تی و توخمێك وه‌ك رۆح به‌سه‌ریدا زاڵه.
راسته كه به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌بێ هه‌ست بورووژێنی، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌مه به‌س نیه. به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌و هه‌ستانه بورووژێنێ كه به‌رهه‌می جوانین. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی جیاوازی له‌گه‌ڵ: وته‌بێژی، مێژوونووسی، ریكلامی ئایین، سیاسه‌ت و... .
هونه‌ر ده‌سكه‌وتی كه‌سانێكه كه تایبه‌ته به جوانی. هه‌ر ئه‌م هه‌سته تایبه‌ته كه‌سه‌كان له یه‌كدی جیاواز ده‌كاته‌وه. بۆنموونه، سیاسه‌تمه‌دارێك قه‌ت ناتوانێ ببێ به شێوه‌كارێك، یان په‌یكه‌رساز. ته‌نیا شتێك كه مرۆڤ هه‌تا ئه‌به‌د ده‌بێ وه‌ك به‌رده‌كه‌ی سێزڤ رایكێشێ، ده‌رده. مرۆڤی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی ده‌ردێكی فراوانتره، تێده‌كۆشێ ده‌رده‌كانی به راشكاوی بخاته روو، وێنه‌یه‌ك، گۆرانیه‌ك، پارچه مۆسیقایه‌ك، شیعرێك... . ئه‌مه بۆچوون و تێڕوانینی هیگل بوو كه به كورتی باسمان كرد. با بزانین كانت و شوپێنهاوێر چۆن ده‌ڕواننه جوانی.
لای كانت به‌رهه‌می هونه‌ری جۆرێكی‌تره. ده‌ڵێ: "بابه‌تی هونه‌ری پره‌نسیبێكه كه له‌گه‌ڵ توخمه تایبه‌ته‌كاندا هاوسه‌نگ ده‌بن".
به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌ك ئۆرگانیزمی بوونه‌وه‌رێك ره‌چاو ده‌كرێ كه هاوكاریی ته‌واویان له‌گه‌ڵ یه‌ك بێت. رۆح یه‌ك له‌و توخمانه‌یه كه زاڵه به‌سه‌ر ئیراده و ئاگایی مرۆڤدا. هونه‌ر له نه‌ستی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، واته جه‌وهه‌ری هونه‌ره‌كه له ناخودئاگای هونه‌رمه‌ندایه. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه له رۆحدا تایبه‌تن به ده‌ركی جوانی.
كانت، جه‌خت ده‌كاته سه‌ر قه‌زاوه‌تی جوانیناسی. ئه‌و بۆ ناساندنی چه‌مكی جوانی له چوار وته‌زا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ: چۆنێتی، چه‌ندێتی، رێژه‌یی، گۆشه.
"زه‌وق توانایی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته یان چۆنێتی وێنایه‌كه، به ئامرازی شادی یان بێزاری. بێ ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی سوود و قازانجی بێت". واته جوانی به دوو هه‌ست لێكده‌درێته‌وه، هه‌ستی خۆشی، هه‌ستی بێزاری.
شتێك جوانه كه به هه‌ستێكی خۆشه‌وه وێنای بكه‌یته‌وه.بێ‌ئه‌وه‌ی كه سوودێكی لێ وه‌ربگری. ته‌نیا له‌زه‌تێكه خۆش. ئه‌و شته‌ی ده‌بێته هۆی بێزار بوون، جوان نیه. نه‌ك ته‌نیا زه‌وقت بۆی ناچێ، بێزاریشت ده‌كات. ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چۆن دیتن و چی دیتن. بۆ نموونه، له پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریدا، بینه‌ر له دیتنی تابلۆكان بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كێها له‌و تابلۆیانه له كاتێكی خۆشی‌دا كێشراوه. ده‌روونناسیی ره‌نگه‌كان، هێڵه‌كان، نه‌رمی و زبری، بابه‌ته‌كان و... كه‌ره‌سه‌یه‌كن بۆ ناساندنی ده‌روونی شێوه‌كار.
كانت شتێكی پێ جوانه، كه ته‌نیا به خه‌یاڵ لێكی ده‌ینه‌وه، نه‌ك به عه‌قڵ و هزر. ئه‌و شته جوانه‌ش نابێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی و پرسیار بكه‌ین بۆ جوانه، چۆنه كه جوانه؟ ته‌نیا ده‌بێ به دوو هه‌سته‌وه هه‌ڵیسه‌نگێنی كه جوانه یان نا.هه‌ستی خۆشی، هه‌ستی بێزاری. ئه‌م قه‌زاوه‌ته په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یبینێ. ئه‌و قه‌زاوه‌ته به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قه‌زاوه‌تێكی زه‌وقیه، دروست و لۆژیكی نیه، به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌ستێكه و ته‌واو. ئه‌و هه‌سته خۆشه كه قه‌زاوه‌ت ده‌كاته سه‌ر بابه‌تێك، زه‌وق و سه‌لیقه‌یه‌كه، كه هۆگری هیچ شتێك نیه.كاتێك قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكی جوان ده‌كرێ، به بنه‌ما و چۆنێتی و چیه‌تی كارێكمان نیه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین ئایا ئه‌م ته‌لاره یا ئه‌م كۆشكه جوانه یان نا؟ ره‌نگه كه‌سێك بڵێ، من خۆشم له شتی بۆرژوایی نایه‌ت. یان كه‌سێكی‌تر بڵێت، ئه‌م كۆشكه خوێنی هه‌زاران نه‌فه‌ری چه‌وساوه‌یه. هه‌ر یه‌ك له‌م وه‌ڵامانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه نیه و قه‌زاوه‌تێكی دروست نیه.
به لای كانته‌وه قه‌زاوه‌تی زه‌وقی ته‌نیا بینه‌ره.واته قه‌زاوه‌تێكه كه به (بوون)ی شته‌كان كاری نیه، ته‌نیا به چۆنێتی شت له به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ستێكی خۆشی یان ناخۆشیه.كانت له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه چۆن ته‌واوی قه‌زاوه‌ته زه‌وقیه‌كان، گشتێكی ئۆبژه‌كتیڤه و لۆژیكی نیه، هیچ یاسا و رێسایه‌ك به ده‌سته‌وه نادات هه‌تاكو پێوه‌رێك بێت بۆ قه‌زاوه‌تی جوانی. قه‌زاوه‌تی زه‌وقی، ته‌نیا ئیده‌یه‌كه، ئه‌ویش له ناخی ته‌واوی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه. واته گشتیه. كانت دێته سه‌ر ئه‌و رایه كه: "جوان ئه‌وه‌یه كه بێ هیچ واتا و چه‌مكێك، بابه‌تێكی خۆشی گشتی بێت".بۆ تێگه‌یشتنی جوانی، پێویسته هاوسه‌نگی له‌به‌رچاو بگرین. واته كه‌سێك یان شتێك جوانه كه ئه‌ندامه‌كانی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بێت.بۆ نموونه، ده‌می، چاوی، روومه‌تی، سه‌ری...یان گه‌ڵاكه‌ی، گوڵه‌كه‌ی، به‌رسیله‌كه‌ی... له‌گه‌ڵ یه‌كدا بخوێنێته‌وه. كه ئه‌مانه (ئۆرگانیزم) یه‌ككه‌وتن، ئه‌وه شته‌كه جوانه. كه باسه له‌سه‌ر جوانی شتێك ده‌كرێ، ئه‌وه به رواڵه‌ت له دیتنی ئۆرگانیزمی شته‌كه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه جوانه، ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی خۆش له ئێمه‌دا دروست ده‌كات.
گۆشه‌نیگا (زاویه دید) بۆ كانت گرینگه. ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه. جوانی ئه‌وه‌یه كه بێ هیچ واتا و چه‌مكێك زه‌رووره‌تی هه‌ستێكی خۆش وێنا بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش زه‌رووره‌تی بونیادێكی سوبژه‌كتیڤه كه زه‌مینه‌كه‌ی له هه‌ستدایه نه‌ك له چه‌مكدا.یانی ئه‌م زه‌رووره‌ته (په‌سنده) نه‌ك (ناپه‌سند).
قه‌زاوه‌ت كردنی بابه‌تێكی جوان، په‌سندكردن وپه‌سند نه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌یه. هه‌سته‌كانی ئێمه‌یه كه شتێك په‌سند ده‌كات و شتێك په‌سند ناكات. چونكه ئه‌م هه‌ستانه له ته‌واوی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه، شتێكی گشتیه، واته هه‌ستێكی هاوبه‌شه. جوانی لای هه‌موو كه‌س یه‌ك شته. كه وابوو جوانی چه‌مكێكی گشتیه. كانت ده‌ڵێ: "قه‌زاوه‌تی گشتی، ته‌نیا به هه‌ستێكی هاوبه‌شه‌وه پێك دێت". لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له قه‌زاوه‌ت كردنی شتێك‌دا، هیچ كه‌س بۆی نیه دژ به‌و ئیده‌یه بوه‌ستێ. چونكه ئێمه قه‌زاوه‌ته‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌سته نه‌ك چه‌مك.ناڵێین هه‌رموو كه‌س له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه، به‌ڵكوو ده‌ڵێین "ده‌بێ" له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێت. كانت ئیده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێڵی هه‌نده‌سی‌یان پێ جوانه، قبووڵ ناكات. بچمی هه‌نده‌سه رێكخستنی هێڵه‌كانه و ئه‌نجامی راسته‌وخۆی چه‌مكێكه.دوایه‌ش بۆ دروست كردن و رێكخستنی ئه‌مانه هزرێكی ئه‌كتیڤی ده‌وێ، خه‌یاڵ جێگه‌ی نیه. كه‌وابوو ئیده‌ی ئه‌و كه‌سانه به دوو هۆ قبووڵ ناكرێت:
1_رێكخستنی هێڵه‌كان ئامانجی دیاریكراوی هه‌یه.
2_ئیزن به خه‌یاڵ نادات كه ئازادانه ئه‌كتیڤ بێت.
با له‌م وته‌وه ده‌ست پێبكه‌ین:"جیهانی هه‌سته‌كان به زانست ده‌رنایه‌ن، ته‌نیا بابه‌تی شك و گومانن". له زۆر جێگه‌دا شووپێنهاوێر وه‌ك ئه‌فلاتوون بیر ده‌كاته‌وه. ئه‌و دنیا خه‌یاڵیه كه ئه‌فلاتوون باسی ده‌كات (مۆسۆل)، شووپێنهاوێر گرنگی زۆری پێده‌دات. ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شته‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دنیای (مۆسۆل).
وشه‌ی حه‌قیقه‌ت میتۆدێكه كه به‌رده‌وام له فه‌لسه‌فه‌ی شووپێنهاوێردا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. حه‌قیقه‌ت چه‌مكێكی تاكه (مجرد)، كه ته‌نیا له دنیای(مۆسۆل)دایه.فه‌لسه‌فه‌ی شووپێنهاوێر باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه حه‌قیقه‌ت به په‌یدابوونی بوونه‌وه‌ره‌كانه‌وه هاته نێو جیهانی هه‌ست و ماده. واته به‌هۆی كات، شوێن، په‌یوه‌ندی (علیت)ه‌وه بوو به بیچم و دیارده‌ی ئه‌م جیهانه. حه‌قیقه‌ت له یه‌كه بوونی خۆی هاته ده‌ره‌وه و بینرا و بڵاو بۆوه و شته‌كانی دنیای پێكهێنا. پارچه‌پارچه بوونی حه‌قیقه‌ت و په‌خش و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا، سه‌ر لێشێواوی بۆ ئێمه دروست كرد. هه‌ر ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش واتایه‌كمان بۆ راڤه‌كردنی خودی حه‌قیقه‌ت نیه.
حه‌قیقه‌ت كه دابه‌ش بوو، گومانی له نێو ئێمه‌دا پێكهێنا. باوه‌ڕمان به راست بوون و ناراست بوونی شتێك نه‌كرد.گومان و دۆزینه‌وه‌ی جارنه‌جارێ له چه‌مكی حه‌قیقه‌ت، مرۆڤی دوچاری "حیرت" كرد. "حیرت" (سه‌رلێشێواوی، سه‌رگه‌ردانی) بوو به هۆی دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی حه‌قیقه‌ت. هه‌ڵبه‌ت چه‌مكی حه‌قیقه‌ت به شێوه‌ی ره‌ها نا، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی.
بزربوونی خودی حه‌قیقه‌ت مرۆڤی هاندا بۆ بیركردنه‌وه.واته چه‌مكه‌كانی حه‌قیقه‌ت له بیری مرۆڤدا بوو به شتێكی موقه‌ده‌س و بوو به ئه‌فسانه و ئوستووره. ئیدی مرۆڤ له‌وكاته‌وه ته‌نیا له‌گه‌ڵ نسێی داتاكاندا ژیاوه و ده‌ژی. شووپێنهاوێر پێی وایه گه‌ر دنیای (مۆسۆل)دیار كه‌وێت، ئیدی ناتوانین ئۆبژه و سوبژه، ده‌لیل و مه‌دلوول له یه‌كدی جیا بكه‌ینه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و دنیایه‌دا هه‌موو شته‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن و ته‌واوكه‌ری یه‌كتری ده‌بن و ده‌بنه یه‌ك شت.
"جیهان ده‌ڵێی وه‌ك من وایه".ئه‌م رسته‌یه بنه‌مایه‌كی ته‌سه‌وفی تێدایه.مه‌ولانا، عه‌تار و زۆرێك له بیرمه‌ندانی یۆنانی كۆن رایان وایه كه مرۆڤ دنیایه‌كی بچووكه. هه‌رچی كه له جیهاندا هه‌بێت له نێو ئینسانیشدا هه‌یه. بۆ نموونه: ئه‌و شته‌ی كه له به‌ردێكدا به حاڵه‌تی چه‌سپاو و سه‌خت و زبر و قورس هه‌یه، له حه‌قیقه‌تدا هه‌مان شته كه من به ئیراده‌ی ناو ده‌به‌م.گه‌ر ئه‌و به‌رده‌ش زیندوو بووبا، ئه‌وا ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌خسته نێو چوارچێوه‌ی ئیراده‌وه.
لای شووپێنهاوێر دوو جۆر جوانی هه‌یه:
1_جوانی به‌شێوه‌ی نیگه‌تیڤ: ئاماژه به‌و تابلۆیانه ده‌كات كه شێوه‌كاره هوله‌ندیه‌كان كێشاویانه. كێشانه‌وه‌ی شت و مه‌كی ناو ماڵ، هه‌موو چه‌شنه خۆراكێك، كه دیتنی ئه‌مانه ئیحساس و ئیشتیای مرۆڤ ده‌بزوێنێ. له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا ئیراده وه‌سواس ده‌بێت و ده‌بێته هۆی له به‌ین بردنی جوانی و له‌زه‌تی جوانیناسی. یان ئه‌و تابلۆ و په‌یكه‌رانه كه جه‌سته‌ی رووت نمایش ده‌كه‌ن. ئه‌مه ته‌نیا وزه‌ی جنسیی بینه‌ر ده‌بزوێنێ و له‌زه‌تێكی سێكسی ده‌به‌خشێ به بینه‌ر.
2_جوانی پۆزه‌تیڤ: ئه‌م چه‌شنه جوانیه له جوانی نیگه‌تیڤ خراپتره. ئه‌ویش نمایشی شتی ناحه‌ز و ناله‌باره و بینه‌ر به دیتنی ئه‌وانه بێزی دێت و هه‌ستی بێزاری ده‌جووڵێ. ئه‌وكات رایان وابوو كه نمایش كردنی ئه‌م جۆره شتانه به‌ڕاستی شیاوی هونه‌ر نیه. شتی ناشیرین تاكو ئه‌و كاته‌ی بێزاری نه‌هێنێ ده‌توانێ په‌سندی هونه‌ر بێت.
كاتێك كه ده‌ڵێین شتێك جوانه‌ن تێده‌گه‌ین كه ئه‌و شته سوبژه‌یه‌كه بۆ بابه‌تی جوانیناسی. واته بابه‌ته‌كه گێرانه‌وه‌یه‌كی (سوبژه‌كتیڤه) و ئێمه نه‌ك وه‌ك تاكێكی ئاسایی، به‌ڵكوو وه‌ك تاكێكی (مجرد)به بێ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیراده ده‌یبینین.له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه ئه‌و شته به شێوه‌ی شتێكی تایبه‌ت نایبینین، به‌ڵكوو وه‌ك نموونه‌یه‌ك له مۆسۆلدا وێنای ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دره‌ختێك به چاوێكی هونه‌ریه‌وه سه‌یر بكه‌ین، نموونه ئه‌سڵه‌كه‌ی وێنا ده‌كه‌ین. ئیدی مۆسۆل له بارودۆخی كات و شوێندا ئازادانه خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌و شته‌ی كه من ده‌بینم و له‌گه‌ڵی ده‌دوێم وێنایه‌كی خێرایی نیه، به‌ڵكوو وێنا و شتێكی دیاریكراوه.
بۆ ناسینی شتێكی جوان مه‌رجه دوو شت بزانین: 1_بوونی تاكێكی ره‌هایه. 2_نموونه‌ی ئۆبژه‌ی شته‌كه له‌گه‌ڵ به‌گراونده‌كه‌ی له مۆسۆل دایه.
ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێته خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوان شته مۆسۆلیه‌كاندا "ماده"یه. ماده په‌یوه‌ندیی نێوان مۆسۆل و دیارده شته‌كانه كه هه‌ست ده‌كرێن. شووپێنهاوێر ده‌ڵێ: "ماده هه‌میشه دیارده‌ی یه‌ك نموونه‌ی مۆسۆله. ئه‌و كه‌سه‌ی كه بینه‌ره، ماده‌یه. ئه‌و شته‌ی كه دێته دیتن هه‌ر ماده‌یه. واته ئه‌م دوو شته له یه‌كتری جیا نابنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت مرۆڤی بینه‌ر به‌هۆی هه‌ست و ئیراده‌وه ده‌ره‌جه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هه‌یه، به‌ڵام شته بینراوه‌كه له ده‌ره‌جه‌یه‌كی نزمدایه.له‌وه‌ی كه هه‌ر دوو ماده‌ن بێ‌گومانه".
شووپێنهاوێر زیاتر له ئه‌فلاتوون گرنگی ده‌دا به مۆسۆل. جوانتر و رووونتر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌ر یه‌ك له هونه‌ره‌كان جیاجیا باس ده‌كات و په‌یوه‌ندی ده‌داته‌وه بۆ مۆسۆل. مێعماری، شێوه‌كاری، شیعر، موسیقی و...، تا ئه‌و راده‌یه ده‌چێته سه‌ره‌وه كه جیاوازیه‌ك له نێوان مۆسۆل و ئه‌واندا نابینێته‌وه. ته‌نانه‌ت به شیعر و شێوه‌كاری ده‌ڵێ ئه‌مانه خودی حه‌قیقه‌تن. واته بێ‌واسیته و ئازاد و ره‌هان. ته‌نیا خودی حه‌قیقه‌ته كه ئازاد و ره‌هایه. بۆ شیعر و شێوه‌كاری سنوور دیاری ناكرێ.
جیاوازی نێوان میعماری و شیعر و په‌یكه‌رسازی له‌وه‌دایه كه میعماری راست شته‌كه وێنا ده‌كاته‌وه، نه‌ك كۆپی شته‌كه. میعماری بیچم سازی نیه كه چاوی بینه‌ر به عاریه‌ت بگرێ. به‌ڵكوو له میعماریدا هونه‌رمه‌ند ته‌نیا یه‌ك شت ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رك كردنی مۆسۆل ساناتر بێته‌وه و حه‌قیقه‌ت و چۆنێتی شته‌كان روونتر و ته‌واوتر بنوێنێ.
شووپێنهاوێریش وه‌ك هیگل، رێكخستن و هاوسه‌نگی ئۆرگانیزمی شته‌كان، جووڵه و حاڵه‌تی ئه‌وان له‌گه‌ڵ بارودۆخی شوێن و كات، به مه‌رجه‌كانی جوانی داده‌نێ.واته شتێك جوانه كه له هه‌ر كات و شوێن و حاڵه‌تێكدا ئه‌ندامه‌كانی رێك كه‌وێت و هاوسه‌نگی بكات.
جوانی هه‌تا بێ‌په‌رده‌تر و بێ‌حیجابتر بێت ده‌رك كردن و تێگه‌یشتنی ساده‌تر و روونتره. مۆسیقا وه‌ك هونه‌ره‌كانی دیكه كۆپی كردن له دنیای مۆسۆل نیه، به‌ڵكوو دووپات كردنه‌وه‌ی خودی ئیراده‌یه. هونه‌ره‌كانی دیكه ته‌نیا سێبه‌ری شته حه‌قیقیه‌كان نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام مۆسیقا خودی هه‌بوونه قسه ده‌كات. مۆسیقا نهێنی‌ترین جووڵه و هه‌ستی ئیراده بۆ ئێمه ده‌گێڕێته‌وه. هه‌ر به هۆی ئه‌م سیفه‌ته‌وه له هونه‌ره‌كانی دیكه تواناتر و به‌هێزتر و كاریگه‌رێتی زۆرتری هه‌یه له‌سه‌ر رۆح و هه‌ست.
شووپێنهاوێر و ئه‌فلاتوون جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر دنیای مۆسۆل. ئه‌فلاتوون ده‌ڵێ: "هه‌ر شتێك بوونی نه‌چێته‌وه سه‌ر دنیای مۆسۆل ئه‌وه بوونی نیه".
شووپێنهاوێریش ده‌ڵێ:"مه‌به‌ست له ته‌واوی هونه‌ره‌كان ته‌نیا یه‌ك شته، ئه‌ویش وێنای مۆسۆله".
به‌هه‌رحاڵ یه‌خه‌ی هه‌ركام له فه‌یله‌سووفان بگری، شتێكیان سه‌باره‌ت به جوانیناسی هه‌یه. ناشكرێ له وتارێكی كوردتدا باس له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ین. جوانیناسی وه‌ك لقێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌لسه‌فه، ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئاكادیمی و زانستیانه‌تر شی بكرێته‌وه. ئاڵۆزی و تێگه‌یشتن و چه‌مكی زمانی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه زۆریش ساده و سانا نیه.ئه‌وه‌ی به توانای من بوو باسم لێكردوون و ئه‌مه‌ش بێ كه‌م‌وكووڕی نیه.
ئه‌وه‌ی كه به‌رچاوتان كه‌وتووه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بوو له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی من. ژیان له‌گه‌ڵ ده‌قدا، كاتێكی زۆری ده‌وێ. ده‌بێت شته‌كان نه‌هادینه و ده‌روونی بكرێنه‌وه و ببێ به به‌شێك له فیكر و هزری خۆت. ده‌نا كۆپی كردن و نووسینی وتارێكی فه‌لسه‌فی هونه‌ر نیه.
سه‌رچاوه‌كان:
1_هنر و زیبایی شناسی/ ارتور شوپن هاور/ ت: د.فواد روحانی.
2_فلسفه كانت/ ن: د.میر عبدالحسین نقیب زاده.
3_فلسفه هگل/ ن: و.ت.ستیس/ ت: د.حمید عنایت.
