فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
شه‌پۆل و هه‌رای به ناو (مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد ) له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته ئاستی خۆی و له ماوه‌ی 47 رۆژدا زۆربه‌ی میدیاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی به خۆوه سه‌رقاڵ كرد. ئه‌و شه‌پۆله ده‌نگ و باسه كاریگه‌ریه‌ی زۆری دانا له سه‌ر كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆ و حیزبیه‌كان و سایت و رۆژنامه‌كان ،له به‌یاننامه و بیر‌و بۆچوونی تاك و حیزبه‌كانی كوردیه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كرده نێو رێكخراوه ده‌ره‌كیه‌كان و هه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری و جدیه‌ته بوو به هۆی جۆرێك له متمانه و رێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهانیش كه‌وتنه شوێنی ئه‌و شه‌پۆله و به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی."مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران" واقعیه‌تی بوو یان نا؟ شه‌پۆل و هه‌رای به ناو (مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد ) له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته ئاستی خۆی و له ماوه‌ی 47 رۆژدا زۆربه‌ی میدیاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی به خۆوه سه‌رقاڵ كرد. ئه‌و شه‌پۆله ده‌نگ و باسه كاریگه‌ریه‌ی زۆری دانا له سه‌ر كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆ و حیزبیه‌كان و سایت و رۆژنامه‌كان ،له به‌یاننامه و بیر‌و بۆچوونی تاك و حیزبه‌كانی كوردیه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كرده نێو رێكخراوه ده‌ره‌كیه‌كان و هه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری و جدیه‌ته بوو به هۆی جۆرێك له متمانه و رێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهانیش كه‌وتنه شوێنی ئه‌و شه‌پۆله و به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.خولقاندی وه‌ها رووداوێگ له لایه‌ن هه‌ر حیزب و گرووپێكه‌وه بێت جوربزه و هێزی خۆی نیشاندا. ئه‌و رووداوه ئه‌ونده به زه‌بر بوو كه نه ته‌نیا تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا وه‌ك( رۆژنامه‌نووس،تاكه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، تاكه مه‌ده‌نیه‌كان، كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان) به‌ڵكو حیزبه‌كانیشی خسته ژێر ركێفی خۆی. من خۆم یه‌كێك بووم له‌و تاكه روژنامه‌نووسانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی كه بۆن به هه‌ر جۆره بیر‌و بۆچوون و هه ر ئازارێكی ئینسانی ده‌كات، زۆر به جیدیه‌وه خه‌مم بۆ خوارد و لێدوانم بۆ كرد. 47 رۆژ مانگرتن و 55 رۆژ خوێندنه‌وه و به دوادا چوون ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی به قوڵی ئاوڕێك بده‌مه‌وه و جارێكی تر به بێ لایه‌ن و به بێ دڵسۆزی مه‌سه‌له‌كه هه‌ڵده‌مه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بكه‌م. هه‌موو ئه‌و گومان و ناراستیانه‌ی منی سه‌رقاڵی خۆی كرد و تا ئێستاش من به خۆوه ده‌تلێنێ بریتین بوون له 12 خاڵی ناشه‌فاف و گوماناوی كه پاش كه‌مێكی تر ئاماژه‌یان پێده‌كه‌م.پێویسته لێره‌دا ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه من وه‌ك فه‌رزین، ته‌نیا وه‌ك رۆژنامه نووسێكی ئازاد را و بۆچوونی خۆم ده‌دبڕم و لایه‌نگری هیچ گرووپ و حیزبێك نیم و هیچ ده‌سه‌لاَتێك ناتوانی بۆ شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان بمترسێنێت. خوێندنه‌وه و شیكاری و به دوادا چون بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك یان رووداوێك ره‌نگه نه‌توانی ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه پێویسته به ده‌ستی بێنی .به‌لاَم خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه و بیروبۆچوونه‌كان و واقعیه‌تی رووداوه‌كه زۆر لایه‌ن و شتی تر رۆ ده‌كات و شتی گه‌وه‌ره‌تر ئاشكرا ده‌كات. سه‌ره‌تا گومانه‌كانم بۆ بوون و نه‌بوونی ئه‌م رووداوه ده‌خه‌مه روو و پاشانیش چه‌ند تێبینێك بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته:1- بۆچی ژماره و ئاماری ده‌قیقی مانگرتووان له زیندانه‌كان روون نیه؟2- ئایا خولقاندنی وه‌ها رووداوێك خۆرسك بوو یان له لایه‌ن حیزب و رێكخراوه‌یه‌ك رێكخستنی بۆ كراوبوو؟3- بۆ چی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ناوی (كومیته‌ی پشتگیری له زیندانیانی مانگرتوو) چالاكیان هه‌بوو،هیچ ناونیشانێكیان نیه و ناو و ئاده‌رسی خۆیان نه‌نووسیووه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌نییان پێوه بكات له رووی وێبلاگه‌كه‌یانه‌وه بۆ ناو نیشانی خۆیان ناده‌ن؟4- ئایا ئه‌و هه‌موو زیندانیه مانگرتووه ی (80 بۆ 200) كه‌س،هه‌موویان له بارودۆخێكی جه‌سته‌یی و رۆحیدا بوون ؟بۆ كه‌سیان له‌و ماه‌یه‌دا نه‌مرد؟5- ئایا بلاَو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌و جۆره له لایه‌ن وه‌كیله‌كانه‌وه بوو یان كاری رۆژنامه‌نووسه‌كان بوو ؟ كاری هه‌ر كام له‌و ده‌سته و گرووپه ببووبێت بۆچی شه‌فافیه‌ت نیه له ژماره و به‌ڵگه‌كانیانه‌وه؟ بۆچ وه‌كیله‌كان پاشگه‌ز بوونه‌وه له ئیمزاكانیان؟6- له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كاندا،بۆچی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیه مانگرتووه‌كانه‌وه هیچ زانیاریێكیان له‌و باره‌یه‌وه نیه؟7- ئه‌و حزب و رێكخراوه‌ی پشتگیری‌یان ده‌كات كێهان؟ به چ به‌هایه‌ك؟8- ئه‌وه‌ی له هه‌موو زیاتر داكۆكی لێیان كرد (پژاك و پ ك ك)بوون، پژاك و پ ك ك كه ئێسته له جه‌نگه‌ی شه‌ڕدایه و پێویسته زیاتر خۆ ئاماده بكات بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئێران و توركیادا، چۆن حه‌ره‌كه‌تێكی وای ده‌ستپێكرد؟9- ئه‌و حیزبانه‌ی كه سوور سوور ده‌یانزانی و سوور سوور دژ به پژاك و پ ك پ ن بۆچی ده‌ستیان كرد به به‌یاننامه و كه مپینیان بۆ ساز دان؟10- بۆ كۆماری ئیسلامی هیچ په‌رچه‌كردارێكی نه‌بوو و شته‌كه‌ی بایكۆت كرد؟11- ئه‌گه‌ر واقعیه‌تی ببوایه بۆ له پاش ئه‌و هه‌موو ئازاره و ئه‌شكه‌نجه كه باسی لێوه كراوه ، پاش چه‌ند راگه‌یاندنێك و له ماوه‌ی 24 ساعه‌تدا كوژاوه و ئاو كرا به سه‌ر ئاگردا و هه‌ر یه‌ك رۆژ پاش راگه‌یاندنی كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان بێده‌نگ بوو.12- ئه‌گه‌ر واقعیه‌تی هه‌با بۆچی جه‌ماوه‌ری كوردستان پشتگیری‌یان نه‌كرد و وه‌ك كوشتنی (شوانه سه‌ید قادری ) نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناره‌زایه‌تیان ده‌ه‌ر نه‌بڕی،خۆ خه‌ڵكی كوردستان ئازایه‌تی و شه‌هامه‌تی خۆیان نیشاندا و هه‌موو ده‌زانین جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ رووداوێكی راسته‌قینه هه‌روه‌ك دیتمان قوربانیشی بۆ ده‌ده‌ن؟ هه‌موو ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری دیكه‌ش ئه‌و ناشه‌فافیه‌ت و گوومانه‌ی دروست كردوه كه تا ئێسته‌ش هیچ وه‌لاَمێكیان نیه. سایتی (بۆ رۆژهه‌لاَت و به‌رخۆ دان) و ئه‌و سایت و وێبلاگانه‌ی كه ته‌ئكیدیان له سه‌ر بوونی بابه‌ته‌كه بوو ، یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كه باسیان له‌و مانگرتنه كرد و گه‌شه‌یان پێدا و كردیان به خه‌باتێكی خوێناوی. پاشان حیزب و رێكخراه‌كانی دیكه‌ی كوردی و ئه‌جنه‌بی. هه‌ر كام له‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ت و كومه‌ڵگاوه هه‌بوو هاتنه وه‌لاَم و به جۆرێك هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كرد و ده‌ترسان گه‌ر دوا كه‌ون له قافله به جێ ده‌مێنن و به‌رژه‌وندیه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی دڵی من قورس ده‌كات به‌شداری نه‌كردنی جه‌ماوه‌ر بوو بۆ ئه‌م رووداوه. هه‌رچه‌نده كه بیروباوه‌ری تاكه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانی رووشاند به‌لاَم زه‌بری ئه‌م شه‌پۆله كاری هه‌ركه‌س بووبێت دیاره كاری قوڵی بۆكردووه و ده‌یان رۆژ بیری لێكردوه‌ته‌وه. ره‌نگه كه‌مترین هه‌زینه‌شی بۆ كردبێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ر به قسه‌كانی من ناكه‌ن و ئه‌و گومانانه ناكه‌ن با له خۆپه‌رستی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی بێنه ده‌ره‌وه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه له نێو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا راپرسی بكه‌ن و بزانن كه رای گشتی چۆنه؟ئه‌وه‌ی له نێوه‌دا بێده‌نگ بوو ته‌نیا حیزبی (كۆمنیستی ئێران –كۆمه‌ڵه) بوو. ئه‌وه‌ی زۆرتر به‌لامه‌وه گرنگ بوو،بێده‌نگی ئه‌و حیزبه بوو به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كه.زۆر جار تووڕه ده‌بووم و ته‌نانه‌ت هه‌ڵچوونی خۆم نیشاندا و له نامه‌یه‌كدا بۆ (كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و) و جه‌نابی كاك (ئیبراهیم عه‌لیزاده) نارد و زۆر قسه‌ی دژه باوی كه‌سایه‌تی خۆم بۆ ئه‌وان نووسی كه ئێسته بیریان لێده‌كه‌مه‌وه ده‌لێم بریا سه‌برم هه‌با و نه‌منووسیبایه. من كاتی خۆی ئه‌و بیده‌نگیه‌م ئیدانه كرد ،به‌لاَم ئێسته دڵنیام كه ئه‌و بێده‌نگیه كاتیه باشترین هه‌ڵویست بوو بۆ سه‌لماندنی بیر‌و باوه‌ره‌كه‌یان. به شه‌هامه‌ته‌وه قسه‌كانی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه. ره‌نگه ئه‌نجامی ئه‌و به‌دواداچوونه وه‌لاَمێك بێت بۆ ئه‌و حیزبه و كه‌سانی تریش. 19 ئۆكتۆبری 2008- سلێمانی
مه‌هدی ره‌زایی | 2008/10/20
شکێکی جوانه »
سڵاو و رێز
زۆر دلشاد بووم به‌و هه‌واڵه‌ی جه‌نابت. ده‌ستت خۆش بێت. شکێکت کردووه که شایانی بیر کردنه‌وه‌یه.
زۆر دلشاد بووم به‌و هه‌واڵه‌ی جه‌نابت. ده‌ستت خۆش بێت. شکێکت کردووه که شایانی بیر کردنه‌وه‌یه.
نه‌ناسراو | 2008/10/23
فرهاد »
ماندوو نه بي به‌ريز فه‌رزين
خوشحالم كه وه‌ك ره‌خنه‌گريكي سه‌ربه‌خو سه‌يري ئه‌بابه‌ته‌ت كردووه و نه‌كةوتوويته‌ته نيو گيژاوي ئه بي ئه‌خلاقيه سياسييه‌ي كه به داخه‌وه خه‌ريكه دروست‌ده‌بي و ته‌شه‌نه ده‌سيني.
منيش به نوبه‌ي خوم بابه‌تيكم له سه‌ر ئه‌مه له ويبلاگه‌كه‌مدا بلاو كرده‌وه له ژير ناوي (سياست تحريف و تداوم رنج) كه هيوادارم ديبيتت. سه‌ركه‌وتوو بيت.
خوشحالم كه وه‌ك ره‌خنه‌گريكي سه‌ربه‌خو سه‌يري ئه‌بابه‌ته‌ت كردووه و نه‌كةوتوويته‌ته نيو گيژاوي ئه بي ئه‌خلاقيه سياسييه‌ي كه به داخه‌وه خه‌ريكه دروست‌ده‌بي و ته‌شه‌نه ده‌سيني.
منيش به نوبه‌ي خوم بابه‌تيكم له سه‌ر ئه‌مه له ويبلاگه‌كه‌مدا بلاو كرده‌وه له ژير ناوي (سياست تحريف و تداوم رنج) كه هيوادارم ديبيتت. سه‌ركه‌وتوو بيت.
شه هابه‌دين | 2008/10/23
www.shahabaddin.blogfa.com »
سڵاو کاک فەرزین
ئەم کاتە وههمو کاتێکت باش.خۆشحال بوم بە دیتنی دیسانەوە ت.منیش ڕای خۆم لەو بارەوە نوسیوە
هیوادارم خوێندبێتەوە
منیش هه‌ندێ لەو پرسیارانەم هه‌بو
ئەم کاتە وههمو کاتێکت باش.خۆشحال بوم بە دیتنی دیسانەوە ت.منیش ڕای خۆم لەو بارەوە نوسیوە
هیوادارم خوێندبێتەوە
منیش هه‌ندێ لەو پرسیارانەم هه‌بو
په‌ڕه‌کان
