فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
خه‌ستترین بێت
قاوه‌ییه زه‌رد باوه‌كانی ئێواره
بزه‌یه‌ك ده‌كێشم....
تا قالاَوه مناره‌كان.
ره‌هێڵَه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرم و ده‌ڕشێمه‌وه به سه‌ر...نیشتمان ئای!
بێتاقه‌تیم كوَلاَنه،
لێڵم له وێڵیه‌تیما
گومانه له قاوه‌یه‌كی به‌ر لێزمه‌ی باران \ كه شینه\.
خه‌ستترین بێت
قاوه‌ییه زه‌رد باوه‌كانی ئێواره
بزه‌یه‌ك ده‌كێشم....
تا قالاَوه مناره‌كان.
ره‌هێڵَه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرم و ده‌ڕشێمه‌وه به سه‌ر...نیشتمان ئای!
بێتاقه‌تیم كوَلاَنه،
لێڵم له وێڵیه‌تیما
گومانه له قاوه‌یه‌كی به‌ر لێزمه‌ی باران \ كه شینه\.
من سێی سیاسه‌ت به سێی صابون ده‌نووسم،
نیشتمان به قوڕ.
گوَزه‌كه‌رێك ده‌ڵێمه‌وه
په‌نجه‌كانی خه‌نه‌یی.
كه‌نی،با هاوار كه‌م
چی بارانه هه‌ستنه‌وه،
با حه‌شر،حه‌شری باران بێت
ئێمه قاوه‌یه‌كی شین بخوَینه‌وه...!
به گیانت...دنیا شێویاگه
ئێسته،من و سه‌فه‌ر و جاده
په‌نابه‌ری هێڵ و پوَست موَدێڕنیین.
تۆ به دوگمه ده‌نووسرێیت
به دوگمه
به دوگمه
ئای كه‌نی:
من بێزارم،بێزارم له دوگمه
دوگمه
گه‌ر به سینگی تۆشه‌وه بێت.
مه‌ودای په‌نجه‌كانم تا\ مه‌مكی تۆ \
كیبۆردێكه و چه‌ند هێڵی كاره‌بای شاراوه،
تۆ پێكه‌نه
من پرێنتی لێده‌گرم،
به فۆتۆشۆپ ده‌یخه‌مه سه‌ر لیًوم
ئای كه‌نی
من عاتیفه و وێڵی بزه‌یه‌كم
بمباته‌وه سه‌ر حه‌قیقه‌تی جاده
بۆن، گوناه
بێزم دێـته‌وه له‌و رووبه‌ندانه‌ی كه من نیم
له‌و منانه‌ی دابه‌شیان كرد به سه‌ر منا.
تۆ له‌م له‌ت و كوتانه‌ی من تێَناگه‌یت
گۆرانیێكت بۆ ده‌ڵێم
تۆ ببه به بووكه‌بارانه.
تۆ له گه‌ڵ بارانا ده‌ێیت
من له نسێی هه‌ر چی سیاس.
ده‌زانم لێم تێناگه‌یت
مژی ماچه‌كانت با خه‌ستتر بێت
قالاَوه‌كان
بۆ نیشتمان.
بنوو...
خه‌ون به شاعیرێكه‌وه ببینه
شینێك له قاوه‌كه‌ت ده‌خواته‌وه و
پاسێ كه‌له‌پچه ده‌یبا..
به گیانت...
من ده‌ستی شه‌یدام....
كۆلاَنێكی بێتاقه‌ت و
شارێكی بێ چرا بردی.
من ئیتر وێڵیه‌تیم ئه‌به‌خشم به كۆلاَن
بێ كه‌سیم پڕ ده‌كه‌مه‌وه له ژماره موبایلی \قاحبه‌كان \.
شیعر بۆ كچه وێڵه‌كان ده‌ڵێم
په‌نابه‌ری هێڵ و بارانن.
كه‌نی ..تا شالاَوی قالاَوه..
تا غوربه‌ت ئه‌به‌دیه‌ته
حه‌زم له ئێواره‌یه‌كی خه‌ست و
قاوه‌یه‌كی شینی به‌ر بارانه.
سلێمانی. 2004
