فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS
له كتێبی (17 داستان كوتاه)
دره‌نگ وه‌خت بوو پیاوێ ماندوو و شه‌كه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕاوه.
له‌به‌ر ده‌ركه، منداڵه پێنچ ساڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد لێی پرسی:
- باوكه ! پرسیارێكت لێده‌كه‌م.
- چیه؟ بپرسه
- باوكه ئێوه بۆ یه‌ك سه‌عات كار چه‌نده پاره وه‌رده‌گرن؟
پیاوه‌كه تووڕه بوو و كوتی: به تۆچی، بۆ ده‌پرسی؟
- هه‌رپێم خۆشه بزانم تۆ بڵێ بۆ سه‌عاتێ له كاره‌كه‌ت چه‌نده پاره وه‌رده‌گری؟
- گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی بیست دۆلار.
كوڕه چكۆله‌كه سه‌ری داخست و ئاخێكی هه‌ڵكێشا ته‌ماشای باوكی كرد‌و كوتی:
- ئه‌كرێ بێ زه‌حمه‌ت 10 دۆلارم پێبده‌ی؟
پیاوه‌كه زۆر تووڕه بوو وتی:
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه كه پاره‌یه‌ك له‌من وه‌ربگری و بیده‌ی به‌شتی یاری له‌به‌ر چاوم ون به، بیرله‌وه بكه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌نده له خۆبایی. من له به‌یانیه‌وه كارده‌كه‌م، زه‌حمه‌ت ده‌كێشم. ئه‌وه ئیشێكی چاك نییه.
پاش یه‌ك سه‌عات پیاوه‌كه وه‌خۆهاته‌وه و بیری لێكرده‌وه، ره‌نگه زۆر خراپ له كوڕه‌كه‌ی تووڕه بووبێت. ره‌نگه شتێكی گرنگی پێویست بێت و نیازی به 10 دۆلار بێت، ئاخر كوڕه‌كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له باوكی پاره‌ی وه‌رده‌گرت.
پیاوه‌كه به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی رێكه‌وت و ده‌ركه‌كه‌ی كرده‌وه.
- خه‌وتووی، كوڕم؟
- نه‌باوكه. وه‌خه‌به‌رم.
- ببووره من له‌گه‌ڵ تۆدا خراپ جوڵامه‌وه، ئه‌مڕۆ كاره‌كه‌م زۆر ناخۆش بوو. هیلاك ببووم، ته‌واوی ماندوویه‌تیه‌كه‌م به‌سه‌ر تۆدا خاڵی كرده‌وه.ها... ئه‌وه 10 دۆلاره‌كه.
كوڕه‌كه دانیشت، پێكه‌نی و هاواری كرد.
- سوپاس بۆ تۆ باوكه.
له ژێر سه‌رینه‌كه‌ی بڕێ پاره‌ی دیكه‌ی ده‌رهێنا.
پیاوه‌كه كه‌زانی كوڕه‌كه پاره‌ی دیكه‌ی هه‌یه دیسانه‌وه تووڕه بوو، به بۆڵه بۆڵ كوتی:
- تۆكه پاره‌ت هه‌بوو ئیدی بۆ چیت بوو؟
منداڵه‌كه كوتی:
- ئاخر پاره‌كه‌م ناته‌واو بوو. به‌ڵام ئێسته ته‌واوه. من ئێسته 20دۆلارم هه‌یه.
ده‌توانم سبه‌ی یه‌ك سه‌عات له كاره‌كه‌ت بكڕمه‌وه، تاوه‌كو یه‌ك سه‌عات زووتر بیته‌وه و من له‌گه‌ڵتدا شام بخۆم.
ده‌ست خوش بيت بابه‌ته‌كانت جوانه و دياره به په‌روشييه‌كي زوره‌وه خه‌ريكي كاري. خوشحالم كه له نيو گيژاوي له ناوچووني ئيستيعداده‌كاني ئه‌وديودا توانيوته به باشي خوت راگري كه ئه‌مه‌ش ته‌نيا به پاراستني روحي ره‌خنه‌گرانه‌وه ئه‌كريت. پيم وابي ئه‌بي پيوه‌ندييه‌كانت له گه‌ل ئه‌مديو زياتر بكه‌يت. سه‌ركه‌وتوو بيت.
