فه‌رزین: رۆژنامه‌نووس - به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندن
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
به‌سته‌ری به‌که‌ڵک آبی تر از خسته (فرزین)
فرهاد امین پور
شه هاب شیخی
هیمن حةمه جه زا
بایز ئه فرووزی
صدای مردم
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

RSS

كوتم: به بێ باران جێم مه هێڵه
كووچه و شه‌قامی ئه‌م شاره ته‌ڕم ناكات
بێزارم…
ده‌مه‌وێ ئاوێته‌ی ئایه‌ته‌كانی چاوت بم
با پۆلیسه‌كان سه‌ریان شۆڕكه‌نه‌وه نێو لنگی‘ شه‌رافه‌تیان
كوتم: لێره ده‌نگی باڵنده‌كانیش ده‌كوژن، مه‌ڕۆ
من به بێ باڵ و باڵنده
له‌م خاكه كه هی من نیه،چ بكه‌م؟
كوتم :ئه‌م بارانه‌ش له گه‌ڵما به
با چیتر گوێم لێ نه‌بێ
له سووچێكی ئه‌م جیهانه
سوور سوور بین له هه‌نار و جێت ناهێڵم.
به‌تۆمه‌تی سێكس كردن ،بڕیاری بڕینه‌وه‌ی دوو دار زه‌یتون له ئێران ده‌درێت.
رۆژنامه‌ی (ئیعتیماد)ی چاپی تاران بڵاوی كرده‌وه، به‌رپرسانی شاری (روانشهر)ی ئێران، بڕیاریان دا دوو دار زیتوون ببڕنه‌وه، كه قه‌دیان له‌یه‌ك ئاڵابوون‌و، له دیمه‌نی دوو مرۆڤـ ده‌چوون، كه باوه‌شیان كردبێت به‌یه‌كدا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو داره، ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 200 ساڵ ده‌بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێمی (روانشهر) پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، كه ئه‌و دوو دارزه‌یتوونه، دیمه‌نێكی سێكییان دروست كردووه‌و پێویسته ببردرێنه‌وه.
ئاژانسه كان
له كتێبی (17 داستان كوتاه)
دره‌نگ وه‌خت بوو پیاوێ ماندوو و شه‌كه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕاوه.
له‌به‌ر ده‌ركه، منداڵه پێنچ ساڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد لێی پرسی:
- باوكه ! پرسیارێكت لێده‌كه‌م.
- چیه؟ بپرسه
- باوكه ئێوه بۆ یه‌ك سه‌عات كار چه‌نده پاره وه‌رده‌گرن؟
پیاوه‌كه تووڕه بوو و كوتی: به تۆچی، بۆ ده‌پرسی؟
- هه‌رپێم خۆشه بزانم تۆ بڵێ بۆ سه‌عاتێ له كاره‌كه‌ت چه‌نده پاره وه‌رده‌گری؟
- گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی بیست دۆلار.
كوڕه چكۆله‌كه سه‌ری داخست و ئاخێكی هه‌ڵكێشا ته‌ماشای باوكی كرد‌و كوتی:
- ئه‌كرێ بێ زه‌حمه‌ت 10 دۆلارم پێبده‌ی؟
پیاوه‌كه زۆر تووڕه بوو وتی:
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه كه پاره‌یه‌ك له‌من وه‌ربگری و بیده‌ی به‌شتی یاری له‌به‌ر چاوم ون به، بیرله‌وه بكه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌نده له خۆبایی. من له به‌یانیه‌وه كارده‌كه‌م، زه‌حمه‌ت ده‌كێشم. ئه‌وه ئیشێكی چاك نییه.
پاش یه‌ك سه‌عات پیاوه‌كه وه‌خۆهاته‌وه و بیری لێكرده‌وه، ره‌نگه زۆر خراپ له كوڕه‌كه‌ی تووڕه بووبێت. ره‌نگه شتێكی گرنگی پێویست بێت و نیازی به 10 دۆلار بێت، ئاخر كوڕه‌كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له باوكی پاره‌ی وه‌رده‌گرت.
پیاوه‌كه به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی رێكه‌وت و ده‌ركه‌كه‌ی كرده‌وه.
- خه‌وتووی، كوڕم؟
- نه‌باوكه. وه‌خه‌به‌رم.
- ببووره من له‌گه‌ڵ تۆدا خراپ جوڵامه‌وه، ئه‌مڕۆ كاره‌كه‌م زۆر ناخۆش بوو. هیلاك ببووم، ته‌واوی ماندوویه‌تیه‌كه‌م به‌سه‌ر تۆدا خاڵی كرده‌وه.ها... ئه‌وه 10 دۆلاره‌كه.
كوڕه‌كه دانیشت، پێكه‌نی و هاواری كرد.
- سوپاس بۆ تۆ باوكه.
له ژێر سه‌رینه‌كه‌ی بڕێ پاره‌ی دیكه‌ی ده‌رهێنا.
پیاوه‌كه كه‌زانی كوڕه‌كه پاره‌ی دیكه‌ی هه‌یه دیسانه‌وه تووڕه بوو، به بۆڵه بۆڵ كوتی:
- تۆكه پاره‌ت هه‌بوو ئیدی بۆ چیت بوو؟
منداڵه‌كه كوتی:
- ئاخر پاره‌كه‌م ناته‌واو بوو. به‌ڵام ئێسته ته‌واوه. من ئێسته 20دۆلارم هه‌یه.
ده‌توانم سبه‌ی یه‌ك سه‌عات له كاره‌كه‌ت بكڕمه‌وه، تاوه‌كو یه‌ك سه‌عات زووتر بیته‌وه و من له‌گه‌ڵتدا شام بخۆم.
خه‌ستترین بێت
قاوه‌ییه زه‌رد باوه‌كانی ئێواره
بزه‌یه‌ك ده‌كێشم....
تا قالاَوه مناره‌كان.
ره‌هێڵَه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرم و ده‌ڕشێمه‌وه به سه‌ر...نیشتمان ئای!
بێتاقه‌تیم كوَلاَنه،
لێڵم له وێڵیه‌تیما
گومانه له قاوه‌یه‌كی به‌ر لێزمه‌ی باران \ كه شینه\.
درێژه‌ی بابه‌ت...
شه‌پۆل و هه‌رای به ناو (مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد ) له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گه‌یشته ئاستی خۆی و له ماوه‌ی 47 رۆژدا زۆربه‌ی میدیاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی به خۆوه سه‌رقاڵ كرد. ئه‌و شه‌پۆله ده‌نگ و باسه كاریگه‌ریه‌ی زۆری دانا له سه‌ر كه‌سایه‌تیه سه‌ربه‌خۆ و حیزبیه‌كان و سایت و رۆژنامه‌كان ،له به‌یاننامه و بیر‌و بۆچوونی تاك و حیزبه‌كانی كوردیه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كرده نێو رێكخراوه ده‌ره‌كیه‌كان و هه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری و جدیه‌ته بوو به هۆی جۆرێك له متمانه و رێكخراوه مرۆییه‌كانی جیهانیش كه‌وتنه شوێنی ئه‌و شه‌پۆله و به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.درێژه‌ی بابه‌ت...
له پێشه‌كی‌ئه‌م كتێبانه‌داHomme nu, le cruet le cuit. my thologiq ues له مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نیوان ئوستووره و مۆسیقا بڕێ شتم نووسیبوو ، ئه‌مه بوو به هۆی ناڕه‌زایی و به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌كه‌م تێگه‌یشتن . پێیان وابوو له خۆمه‌وه ده‌رم هێناوه. له وڵاتانی بریتانیا و بگره فه‌ره‌نسه‌ش هه‌ر وایان ده‌زانی.به پێچه‌وانه‌وه من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌یه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییكی دوو لایه‌نه‌شیان هه‌یه.یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی لێكچوون و ئه‌وی كه‌شیان په‌یوه‌ندی نزیكایه‌تی، چییه‌تی هه‌ردووشیان هه‌ر یه‌ك شتن .ئه‌و شته‌ی كه یه‌كه‌م جار بیرم بۆی چوو ،په‌یوه‌ندی لێكچوون بوو. ئه‌مرَۆ مه‌به‌سته‌كه‌م روون ده‌كه‌مه‌وه:
درێژه‌ی بابه‌ت...سه‌رده‌می ئێمه، سه‌رده‌می ته‌ئویله، ئه‌م وته‌ی ڤاتیمۆ ره‌نگه تاریفێكی له‌ڕاده به‌ده‌ر بێت، به‌ڵام گه‌شه‌كردنی زانستی هێرمینۆتیك له‌م دوو سه‌ده‌ی دواییدا ده‌یسه‌لمێنێت كه: "ته‌ئویل چۆن بوو به بابه‌تێكی ته‌ئویلی" . له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا نیچه رایگه‌یاند "تێگه‌یشتن ئیدی ئاسان نییه" وه هه‌ر رۆحێك، جیهانێكی دیكه‌یه. هه‌ر رۆحێك، رۆحێكی دیكه، "دنیایه‌كی تره،. نیچه پێشه‌نگ بوو بۆ ناساندنی "ئه‌وی دی" و "جیاوازی" ئه‌و. به‌ڵام نیچه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا كه بتوانێ تێگه‌یشتن له‌وی دی، بكات به بابه‌تێكی مرۆڤایه‌تی، ئه‌و رایگه‌یاند، ئه‌و شته‌ی كه‌مرۆڤ له‌چاكه‌و خراپه (اخلاق) هیچ په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر شته‌كانه‌وه نییه. چون شتێك به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق بوونی نییه، ته‌نیا راڤه‌و ته‌ئویلی ئه‌خلاقیه‌كه بوونیان هه‌یه. نیچه له‌مه‌عریفه‌ناسی خۆیدا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه كه رایگه‌یاند، ته‌واوی زانستی ئێمه ته‌ئویله، ئێستا چه‌ند كه‌سێك هه‌ن كه‌زانیویانه، زانستی ته‌جروبی"یش وه‌كو فیزیك‌و ئه‌ستێره‌ناسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌ئویل ناتوانێ بوونی هه‌بێ. كه‌وا بوو نیچه ته‌ئویلی كرد به‌بابه‌تێك بۆ بوون ناسی‌و وجود.
درێژه‌ی بابه‌ت...
سروشت یه‌كه‌م سووژه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانی.مرۆڤ له‌نێو سروشتدا فێر بوو جوانی چیه و ناجوانی چیه. هه‌روا كه هیچ كه‌س له هیچ كه‌س ناچێت، روانین و بیر و بۆچوونی هه‌ر كه‌سێكیش له‌وی دی جیاوازه.
گوڵ جوانه، ئه‌مه واتایه‌كی گشتیه، واته هه‌رچی كه گوڵه كه‌سێك نیه به گوڵ بڵێ جوان نیه. ئه‌مه چه‌مكێكی گشتیه و بۆ هه‌موان یه‌ك شته.جیاوازی لێره‌دایه، كام گوڵ جوانه؟ سه‌لیقه و حه‌زه‌كان لێره‌دا جیا ده‌بنه‌وه. بیر و هه‌ستی تاكه، كه راڤه ده‌كات. ره‌نگه كه‌سێك ره‌نگ و بۆنی گوڵێكی پێ جوان بێت، ئه‌وی دی نا. مرۆڤ به هه‌سته‌كانی خۆیه‌وه، یان بگره له رووی پێویستیه‌كی گرنگه‌وه شتێكی لا جوانه.
عارفه‌كان "نیاز" به سه‌رچاوه‌ی جوانی داده‌نێن. (نیاز زه‌رووره‌تی شتێكه كه تۆ نیته). هه‌ر شتێك كه نیازت پێ په‌یدا كرد، ئه‌وه جوانه، كه نیازت پێی نه‌بوو، پێویستیت پێی نیه و جوان نیه. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌یله‌سووفه‌كان "هه‌ست، رۆح"به سه‌رچاوه‌ی جوانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. كانت پێی وایه هه‌سته كه واده‌كات تۆ شتێكت لا جوان بێت یان نا. مه‌رج ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌و كاته‌دا به چ هه‌ستێكه‌وه (خۆش، ناخۆش)له شتێك ده‌ڕوانی.گه‌ر هه‌ستێكی خۆشت هه‌بوو، ئه‌وه شته‌كه‌ت لا جوانه، ده‌نا جوان نیه. كانت سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێ: "گه‌ر بمانه‌وێت بزانین شتێك جوانه یان نا، وێنا كردنه‌وه‌ی نابێت بچێته‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی و به هزر و عه‌قڵه‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین". له رووی ئه‌م وته‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وێناكردنی شتێكی جوان به ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی خه‌یاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئوبژه (زه‌ین) و هه‌ستێكی خۆش یان ناخۆش.
له‌م روژانه‌دا له میدیاكانی جیهاندا و به تایبه‌ت له میدیا توركیه‌كاندا و هه‌ندێكیش له كوردستان باسی وشه و رێكخراوه‌یه‌ك ده‌كرێت به ناوی ( ئه‌رگه‌نه‌كۆن ).
ئه‌گه‌رنه‌كۆن چیه و له كۆێوه هاتووه و كاری چییه و سه‌ركرده‌كانی كێهان و چۆن ئاشكرا بوون و په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ كورد و به تایبه‌ت پ.ك.ك و ئۆجه‌لان چۆنه و كاردانه‌وه‌كانی چیین، به كورتی باسی لێوه ده‌كه‌ین.
مێژووی ئه‌رگه‌نه‌كۆن
ئەرگەنەكۆن” لەناو زمانی توركیدا مانایەكی تایبه‌تی نییە و به رای مێژوونووسە توركەكان ناوی سەرزەمینیَكی ئەفسانەیی توركەكانە لە ئاسیای ناوەڕاست، به‌لاَم هه‌ندێ له مێژوونووسانی ڕووس دەڵێن، ئه‌رگه‌نه‌كۆن به مانای داوێنەچیایه‌كی تیژە و ئەفسانەیەكە لە چەشنی هەموو ئەفسانانەكانی تری میللەتان كه بۆ بوونی خۆیان درووستیان كردووە، واته‌چیرۆكێكه كە باسی درووستبوونی میللەتی تورك دەكات.
وەكو “گلگامێش” و “كاوەی ئاسنگەر” و”شانامە” و....
ساڵی 1996 چه‌ند به‌ڵگه‌ی نهێنیی ئه‌و گرووپه ئاشکرا بوو که کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و که‌سایه‌تی دیموکراتیخواز له‌لایه‌ن گرووپێکی نادیاره‌وه کوژراون پاش ئه‌و رووداوه كه به ناوی (سوسورلوک) ناسرا، رۆژنامه‌نووش (جان دوندار) له پرۆگرامێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیونیدا ناوی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی ئاشکرا کرد.
سه‌ید مه‌حمود سه‌جادی
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ده‌ست ئالۆزی شیعر به‌گشتی‌و شیعری نیمایی‌و به‌تایبه‌ت شیعری سپی شاملۆیی ده‌ناڵێنن، تا ئه‌و راده‌یه كه‌به‌گاڵته‌وه له‌دوای ته‌واوبوونی شیعرێك ده‌ڵێن: شتێكی لێتێنه‌گه‌یشتین "المعنی فی بطن الشاعر، به‌م شێوه‌یه ده‌رباز ده‌بن. به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه له‌شیعردا نیه، به‌ڵكو له‌ڕازو ره‌مزی‌و ئاڵۆزی جیهانێكه كه‌شاعیر ده‌یه‌وێت بیدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش بزانین شیعر (راحت الحقوم) نیه بێ ئه‌وه‌ی بیجووی، قووتی بده‌ی یان چێژی لێوه‌ربگری. بڕێك له‌خوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌شیعر ده‌كه‌ن كه‌هه‌ركات له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ كوپێ چادا یان كوپێ شه‌ربه‌تی به‌هار نارنجدا بیخوێنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ تامی چاكه‌دا به‌ه به‌هێك‌و چه‌هچه‌هێكیش لێده‌ن‌و ئیدی ته‌واو.
درێژه‌ی بابه‌ت...
سه‌رده‌می ئێمه به وته‌ی ڤاتیمۆ" سه‌رده‌می زانستی هێرمینۆتیكه" واته راڤه كردن و ته‌ئویل كردن. زانستی هێرمینۆتیك له دوو سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماند و بوو به بابه‌تێك بۆ فیله‌سووفان و لێكۆڕانی بواری فه‌لسه‌فه. نیچه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا رایگه‌یاند:چیدی تێگه‌یشتن ئاسان نییه.
به‌ر له‌وه‌ی نیچه ئه‌م باسه برووژێنێ،هێرمنیۆتیك هونه‌رێك بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی مانای نووسین.تا ئه‌وه‌ی شلایرماخر لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد و كه‌سانێكی دیكه‌ش وه‌ك"هیدگه‌ر،گادامێر،،ریكۆر،،واتیمۆ،فۆكۆ،ئیكۆ،دایفووس و...لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر چه‌مكی هێرمنیۆتیك كردووه و ئێستا وه‌ك چه‌میكێكی فه‌لسه‌فی ده‌كه‌وێته به‌ر چاوی ئێمه. له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هێرمینۆتیك له ئاڵمان وه‌ك شێوازێكی فه‌لسه‌فی نه ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه كۆنه‌كان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی به‌رهه‌م ئینسانیه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا.
درێژه‌ی بابه‌ت...